Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پزیشکی "تاوانکار"، سزا نه‌درا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 maj 2011 kl 15.31
wêne: Fredrik Sandberg / Scanpix

دوکتۆرێک له‌ ستۆکهۆڵم که‌ کۆمپیوتێره‌که‌ی 250 هه‌زار وێنه‌ی ڕووت و 300 فیلمی سێکس له‌گه‌ڵ منداڵی تێدا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی له‌به‌رچاوگیراو بۆ مه‌حکه‌مه‌کردنی تێپه‌ڕی، ئیدی نادرێته‌ دادگا. به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێک که‌ ڕۆژنامه‌ی مێترۆ بڵاوی کردۆته‌وه‌ ئه‌م دوکتۆره‌ له‌ساڵی 2005ه‌وه‌ گومانی ئه‌م تاوانه‌ی له‌سه‌ر بوو به‌ڵام فایله‌که‌ی هه‌ر له‌ لێکۆڵینه‌وه‌دا بوو به‌ڵام ئێستا دادگه‌ی به‌رایی سوێدرتێلیێ بڕیاری داوه‌ که‌ ئه‌م دۆکتۆره‌ ناکرێ چیدی به تاوانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م فیلم و وێنانه‌وه‌ گرێ بدرێ. وه‌بیر دێنمه‌وه‌ که‌ ماوه‌ی دیاریکرا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌دواداچوون و داخستنی په‌روه‌نده‌ی وه‌ها به‌ جێی ده‌ ساڵ، پێنج ساڵه‌ که‌ به‌ سویدی پێی ده‌ڵێن پرێس‌کریپ‌شونس تید.

سه‌ر له‌ ئاخر ئه‌وه‌ی که‌ دوکتۆری باسکراو له‌و ماوه‌یه‌دا نکۆڵی له‌ تاوانباربوونی خۆی کردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".