Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مالموێ به‌ته‌مایه‌ له‌ گرنگیدان به‌ زمانی زگماکیدا ببێته‌ نموونه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 maj 2011 kl 16.34
wêne: Karin Olsson-Bendix/SR

زۆرینه‌ی سه‌وزوسوور له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی مالموێ ده‌یانه‌وێ شاره‌که‌یان له‌ بواری کارکردن له‌سه‌ر زمان و زمانی زگماکی له‌ فێرگه‌کاندا ببێته نموونه‌ی هه‌موو سوید. کاترین شه‌رنفێڵد یامێی سوسیالدیموکرات ده‌ڵێ ئه‌مه‌ ده‌توانێ ئاستی کارنامه‌ی ده‌رسیی منداڵانی هه‌موو فێرگه‌کانی مالموێ‌ به‌رز بکاته‌وه‌. 

کاترین شه‌رنفێڵد یامێ ده‌ڵێ ئێمه‌ پێشتریش‌ سه‌رمایه‌گوزاریمان له‌م بواره‌دا و بۆ گه‌شه‌ی زمان کردبوو به‌ڵام ئێستا ده‌مانه‌وێ به‌رفره‌تری بکه‌ینه‌وه‌ و ئه‌مه‌ زۆر به‌ پێویست ده‌زانین.

نزیکه‌ی نیوه‌ی منداڵانی فێرگه‌ له‌ مالموێ زمانی زگماکیان سویدی نییه‌ بۆیه‌ سوسیالدیموکراته‌کان، پارتی چه‌پ و حیزبی ژینگه‌ ده‌یانه‌وێ ڕێک له‌سه‌ر ئه‌مه‌ سه‌رمایه‌گوزاری بکه‌ن. ده‌سکه‌وته‌کانیشی دواتر له‌ گشت سویددا ده‌توانێ به‌کار بهێنرێ.

کاترین شه‌رنفێڵد یامێی سوسیالدیموکرات ده‌ڵێ زمان به‌شێکه‌ له‌ ڕه‌وتی فێربوون، له‌ توانستی خۆده‌ربڕین. هه‌روه‌ها به‌شێکه‌ له‌ ڕه‌وتی سه‌رکه‌وتووبوون له‌ قوتابخانه‌دا بۆیه‌ وه‌ها سه‌رمایه‌گوزارییه‌ک به‌ گرنگ داده‌نێین. 

زۆرینه‌ی سه‌وزوسووری مالموێ له‌ پێشنیاری بودجه‌ی خۆیدا که‌ دوێنێ پێشکه‌شی کرد ده‌یه‌وێ دوو میلیۆن کرۆن بۆ نموونه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ی زمان و خوێندنی زمانی زگماکی ته‌رخان بکا و هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێ که‌ ئه‌م سه‌رمایه‌گوزارییه‌ ڕێی قوناغی به‌رزتری خوێندن بۆ چوونه‌ ناو فێرگه‌ی ناوه‌ندی خۆش بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".