Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کارل بیلدت که‌وتۆته‌ به‌ر ته‌وژمی ڕه‌خنه

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 17 oktober 2011 kl 11.46

ڕه‌خنه‌کان دژ به‌ کارل بیلدت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید تا دێت زیاتر ده‌بێت ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن هاوڕێیانیشی له‌ هاوپه‌یمانێتی ڕاسته‌وه‌. ڕه‌خنه‌کان به‌شێکیان سه‌باره‌ت به‌ که‌مته‌رخه‌می کارل بیلده‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ ئازادکردنی دوو ڕۆژنامه‌‌وانه‌ سویدییه‌که‌ی که‌ ئێستا له‌ ئه‌تیوپیا ده‌ستبه‌سه‌رن و وله‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تێوه‌گلانێتی له‌ کۆمپانیانی نه‌وتی

 (Lundin Petrolium) که‌ بنکه‌ی له‌ ئه‌تیوپیاش هه‌یه. ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن کارل بیلد که‌ یه‌کێکه‌ له‌ که‌سه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی بۆ ئازادکردنی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌و کۆمپانیایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حوکوومه‌تی ئه‌تیوپیدا هه‌وڵی جدی بۆ ئازادکردنیان نادات.

بیلد له‌نێوان ساڵانی 2000-2006 له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و کۆمپانیایه‌دا ئه‌ندام بووه‌ و  

مارتین شیبی یه‌کێک له‌ دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ سویدییه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌که‌ له‌ ئه‌تویوپیاوه‌ نامه‌یه‌کی ناردووه‌ که‌ یه‌کێک له‌و کارانه‌ی نیازیان بووه‌ ئه‌نجامی بده‌ن لێکۆڵینه‌وه‌ بووه‌ له‌ هه‌بوونی کۆمپانیای نه‌وتی لوندین پێترۆلیوم له‌و ناوچه‌یه‌دا که‌ ئێستا له‌ژێر ده‌ستی گه‌ریلاکانی دژ به‌ ڕژێمی ئه‌تیوپیدایه‌ و هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ پشک و به‌شدارییه‌کانی بیلد له‌و کۆمپانیا نه‌وتییه‌دا.   

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌خنانه‌دا بیلد له‌ بلۆگه‌که‌یدا ده‌ڵێت ئه‌و زانیارییانه‌ بێ بناغه‌ن چونکه‌ ئه‌وکاته‌ی من له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتییه‌دا بووم تا ئه‌و کاته‌ی بوومه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هیچ بنکه‌یان له‌ ئه‌تیوپیا نه‌بووه‌.  ئه‌م قسانه‌ی بیلد له‌ به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی سکاڤلان (Skavlan) و له‌ ڕۆژنامه‌ی داگه‌نسنیهێته‌ری (Dagensnyheter) ئه‌مڕۆشدا به‌ نادرووست وه‌سف ده‌کرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".