Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بیلدت سه‌باره‌ت به‌ لوندین پێترۆلیوم ڕاستی نه‌گوتووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 20 oktober 2011 kl 10.49

ئه‌و کاته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید کارل بیلدت له‌ سه‌رۆکایه‌تی  کۆمپانیای نه‌وتی لوندین پێترۆلیوم ئه‌ندام بووه‌ واتا تا 18 ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2006 کۆمپانیاکه‌ له‌ ئه‌تیوپادا هه‌بووه‌. ئه‌مه‌ به‌دواداچونێکی که‌ناڵی هه‌واڵه‌کانی سوید ئێکۆت ده‌ریخستووه‌ که‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ بیلدت له‌ مێدیاکانه‌وه‌ ڕاگه‌یاندبوو. بیلدت وتبووی که‌ ئه‌و کاته‌ی ئه‌و ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی لوندین پێترۆلیۆم بووه‌ ئه‌و کۆمپانیایه‌ لقی له‌ ئه‌تویوپیا دا نه‌بووه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ هیچ بڕیارێکی ئه‌و کۆمپانیایه‌دا به‌شدار نه‌بووه‌. ئه‌مه‌ ڕه‌خنه‌کانی توندتر کردووه‌ ئاخر ئه‌و کاته‌ی دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ سویدییه‌که‌ له‌ ئه‌تیوپیا ده‌ستگیرکران به‌ڕێوه‌ بوون به‌ره‌و ناوچه‌ی ئۆگاده‌ن به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر بارودۆخی دانیشتوانی ناوچه‌که‌ و کاریگه‌رییه‌ نێگه‌تیڤه‌کانی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتییه‌.

پێشتر کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویده‌ له‌ به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی (skavlan) سکاڤلاندا‌ ده‌ڵێت ئه‌وکاته‌ی لوندین پێترۆلیوم له‌ هه‌رێمی دژواری ئۆگاده‌ن چالاک بوومن به‌هیچ جۆرێک ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی نه‌بووم و هیچ بازاڕێکیشم له‌گه‌ڵ حوکوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا خۆش نه‌کردووه‌.  

به‌ڵام به‌دواداچوونه‌که‌ی ئێکۆت (Ekot) ده‌ریخستووه‌ کۆمپانیای لوندین پێترۆلیوم له‌ساڵی 2005 دا و ئه‌وکاته‌ی کارل بیلدت له‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا بووه‌، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیان به‌ناوی (CSR) سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ژینگه‌، ئارامی و ئاسایش هه‌روه‌ها ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ناوچه‌ی ئوگاده‌ن ئه‌نجام داوه. جا هه‌ردوای لێکۆڵینه‌وه‌که‌ واتا له‌ نۆڤه‌مبه‌ری 2006 دا ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حوکوومه‌تی ئه‌تیوپی ئیمزا ده‌کرێت که‌ ڕێ به‌ کۆمپانیای لونین پێترۆلیوم بدات تا سۆراخی نه‌وت و به‌رهه‌مێنانی له‌و ناوچه‌یه‌دا بکه‌ن. پێش نوڤێمبه‌ر واتا که‌ بیلدت له‌ سه‌ر‌ۆکایه‌تییه‌که‌یدا بووه‌ بڕیاری سه‌رمایه‌گوزارییه‌که‌ درا بوو. 

 ئه‌م دژه‌ گوتنانه‌ ڕه‌خنه‌کانی توندتر کردووه و ورده‌کارییه‌کانی به‌دواداچونه‌که‌ی که‌ناڵی هه‌واڵگری ئێکۆت له‌ ڕادیۆی سوید هێنده‌ی تر پێچه‌وانی قسه‌کانی بیلدن، ئاخر له‌ ڕاپۆرتی وه‌رزیی ئه‌و کۆمپانیایه‌دا واته‌ باس له‌ چالاکییان له‌ ماوه‌ی جانوه‌ری 2006 تا 30 سێپته‌مبه‌ر ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ به‌ڵێ کاتی بڕیاری سه‌رمایه‌گوزاری نه‌وتیی له‌ ئه‌تیوپیا، ڤێتنام و ئۆگه‌نده‌ دراوه‌ بیلد  له‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆمپانیاکه‌دا‌ بووه‌.    

-   نه‌خێر ‌بیرم نایه‌ت ئه‌م بڕیاره‌ که‌ی درا به‌ڵام به‌ڵێ من له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌شدار بووم که‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌وت له‌ چه‌ندین وڵاتی تردا کراون، ئینجا ئه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شی ته‌نفیزین که‌ بڕیاری کۆتایی ده‌ده‌ن، سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ که‌من تێیدا ئه‌ندام بووم ئه‌مه‌ بیلد ده‌ڵێت ته‌نها جاروبار دێته‌ باسه‌کانه‌وه‌، ئینجا ئه‌و کات مه‌سه‌لی زۆر هه‌بوون باس و کاریان له‌سه‌ر ده‌کران .

ڕۆژنامه‌انه‌یه‌کی ئێکۆت به‌بیری بیلدت دێنێته‌وه‌، ئاخر ئه‌وه‌تا له‌ ڕاپۆرتی کۆمپانیاکه‌ خۆیدا تۆمارکراوه‌.

-   ئا به‌ڵام نازانین و دڵنیا نییه‌ که‌ ئه‌وکات ئیمزاکان له‌سه‌ر کام ڕێککه‌وتنانه‌ کراون، ئه‌مه‌ بیلدت ده‌ڵێت.

 بیلد سه‌رمایه‌گوزری نه‌وتی له‌و هه‌رێمه‌دا کردووه‌ که‌ خۆی به‌ مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌می داوه‌ و به‌ ناوچه‌یه‌کی دژوار  ناسراوه‌ که‌ مافه‌کانی مرۆڤی تێدا پێشێل ده‌کرێت و ئازادیی ڕاده‌ربڕێن تێیدا خنکاوه‌. ئه‌و کاته‌شی دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ سویدییه‌که‌ له‌ ئه‌تیوپیا ده‌ستگیرکران به‌ره‌و ناوچه‌ی ئۆگاده‌ن به‌ڕێوه‌ بوون تا لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر بارودۆخی دانیشتوانی ناوچه‌که‌ و کاریگه‌رییه‌ نێگه‌تیڤه‌کانی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتییه ‌بکه‌ن.

 جا ڕه‌خنه‌گران ئه‌ڵێن  کارل بیلد که‌ ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه‌ خۆی خه‌ڵکی سویدی له‌وه‌ ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ ناوچه‌ی ئۆگاده‌ن هه‌رێمێکی دژوار و مه‌ترسیداره‌ و  هۆشداریشی داوه‌ته‌ مارتین شیبی و یوان پارشۆن دووڕۆژنامه‌وانه‌ سویدییه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌که‌ی ئه‌تیوپیا که‌ خۆ له‌ قه‌ه‌ره‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ نه‌یه‌ن. بیلدت چۆۆن ئه‌توانێت مانگێک ئیمزای سه‌رمایه‌گوزری نه‌وتی له‌و هه‌رێمه‌دا بکات و مانگی دواتر له‌ پۆستی وه‌زاره‌تدا باس له‌ مه‌تریسداریی ناوچه‌که‌ بکات. ،،، وته‌بێژی پارتی ژینگه‌ ڕۆسا ئۆمسۆن یه‌کێک له‌و ده‌نگه‌ ڕه‌خنه‌گرانه‌یه‌. 

جا پرسیاری ڕه‌خنه‌گران ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاخۆ کارل بیلد که‌ که‌سی یه‌که‌مه‌ له‌ پرسی ئازادکردنی دوو ڕۆژنامه‌وانه‌که‌ ئاخۆ ئه‌توانێت بێلایه‌نانه‌ و دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ شه‌خسییه‌کانی خۆی له‌و پرسه‌دا کار بکات، ئاخۆ تێکه‌ڵ بوونی ئه‌م وه‌ره‌قانه‌ پرسیار نانێنه‌وه‌.

 - نه‌خێر به‌هیچ جۆرێک، من له‌ سه‌رۆکایه‌تی چه‌ندین کۆمپانیادا له‌ چه‌ندین وڵاتی دونیادا ئه‌ندام بووم بیکدت ئه‌ڵێت من ئه‌مه‌ وه‌ک لایه‌نێلکی باش ئه‌بینم ئاخر ئه‌مه‌ ده‌رگاکان ئاوه‌ڵاتر ئه‌کات و شانسی باشتریشم ده‌بێت تا له‌ بڕیار و ڕووداوه‌‌ جیاوازه‌کاندا ڕۆڵێکی باش ببینم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".