Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دادگایی ڕۆژنامه‌وانه‌ سویدییه‌کان به‌رده‌وامه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 20 oktober 2011 kl 15.41

ئه‌مڕۆ دادگاییه‌که‌ی هه‌ر دو ڕۆژنامه‌وانی سویدی یوهان په‌رشۆن و مارتین شیبیه‌ له‌ ئیتیوپیا  ده‌ستی پێکرده‌وه‌. له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ گوێ له‌ پارێزه‌کان و پارێزه‌ری گشتی ڕاگیرا، دادوه‌ر داوای پشویه‌کی کرد. به‌ڵام وڵامه‌که‌ خه‌مناک بوو. ئه‌وان له‌ هه‌ر 3 خاڵه‌کاندا تاوانبار کران به‌ ده‌ستتێوه‌گلانی کارو باری تیرۆریستی و هه‌روه‌تر تاوانبار کران به‌وه‌ی که‌ بێ مۆڵه‌ت چوونه‌ته‌ ناو وڵاتی ئه‌تیوپیاوه‌. دادگاییه‌که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ستی پێکرد، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ردو ڕۆژنامه‌وان پارێزه‌یان نه‌بوو دادگاییه‌که‌ دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ. سه‌رۆکی دادی پێشووی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه UD))،‌ کارل هه‌نریک ئێره‌نکرونا، که‌ چاوه‌دێری پرۆسه‌که‌ ده‌کات ده‌ڵێت، هیچ زه‌روریه‌تێک نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا ڕه‌خنه‌ له‌ سیسته‌می دادی ئێره‌ بگرم . ده‌ستگیرکردنی یۆهان په‌رشۆن و مارتین شیبیه له‌ سوید و زۆر وڵاتانی دیکه‌دا په‌یوه‌ندی دراوه‌ته‌وه‌ به‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌ڵام له‌ ئادیس ئابێبای ئه‌تیوپیا پێده‌چێت ئه‌م دادگاییه‌ ڕون و ئاشکرا، له‌ جێی خۆی بێت و بۆ پێشگرتن له‌ کاروباری تیرۆریستیانه‌ بێت‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".