Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئه‌و پزیشکه‌ی گومانی کوشتنی منداڵێکی ساوای لێده‌کرا، ئازاد کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 21 oktober 2011 kl 14.43

ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی ئه‌و پزیشکه‌ دیاری کرا،که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی ئاسترید لیندگرێن ژه‌مۆکه‌یه‌کی زیاد ده‌رمانی ئارامبه‌خشی به‌ منداڵێکی ساوا دا و له‌ ئاکامدا منداڵه‌ ساواکه‌ مرد. حوکمه‌که‌ ئه‌مڕۆ ده‌رچوو و پزیشکه‌که‌ له‌ هه‌موو تاوانێک ئازاد کرا. لیژنه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ پسپۆڕان به‌ به‌ڵگه‌کانی مه‌حکه‌مه‌دا چوونه‌ته‌وه‌ و بۆچوونی خۆیان داوه‌ که‌ بۆچی پێیان وایه‌ ئه‌و ژه‌مۆکه‌ زیاده‌ بووه‌ته‌ هۆی مه‌رگی منداڵه‌ ساواکه‌. به‌ڵام دادگای سه‌ره‌تایی سۆلنا نه‌یتوانیوه‌ بیسه‌لمێنێت که‌ تاوانێک له‌ گۆڕێدا بووه‌، دادگا هه‌روه‌تر نه‌یتوانیوه‌ بیسه‌لمێنێت که‌ پزیشکه‌که‌ کارێکی هه‌ڵه‌ی کردووه، ئه‌مه‌ له‌ په‌یامێکی چاپه‌مه‌نیدا دادگای سه‌ره‌تایی سۆلنا نوسیبووی.‌

به‌ڵام به‌ بۆچوونی دادوه‌ری گشتی پێتێر کلاسۆن ده‌رمانی تیوپه‌نتاله‌ بووه‌ته‌ هۆی مه‌رگی ئه‌و کچه‌ ساوایه‌، تیوپه‌نتال ده‌رمانێکی ئارامبه‌خشه‌ و دوای مه‌رگی کچه‌که‌ رێژه‌یه‌کی زۆر له‌م ده‌رمانه‌ له‌ له‌شی دا بینراوه‌ته‌وه‌. کلاسۆن تێده‌گات که‌ پزیشکه‌کان هه‌ندێک جار ناچارن که‌ بڕیاری چاره‌نووسساز بده‌ن و به‌ په‌له‌، به‌ڵام نابێت ڕیگابدرێت جارێکی تر بڕیاری ئاوا بدرێته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌م کاره‌ جێگای قه‌بوڵ نییه‌.

به‌ڵام پزیشکه‌که‌ و پارێزه‌که‌ی ئاوا به‌رگری ده‌که‌ن و ده‌ڵێن که‌ ئه‌و ده‌رزییه‌ی له‌ کچه‌ ساواکه‌ دراوه‌ جگه‌ له‌ ئاوخوێ هیچی تێدا نه‌بووه‌ ، یان جوابی تاقیکردنه‌وه‌کان هه‌ڵه‌یان تێدابووه‌، یان هۆکارێکی دیکه‌ هه‌یه‌.

دادگا پزیشکه‌ ژنه‌که‌ی له‌ تاوان ئازاد کردوه‌ و ماری ڤێدین له‌ یه‌کێتی پزیشکانی سوید خۆشحاله‌ که‌ پزیشکه‌که‌ ئازاد کراوه‌ و پێی وایه‌ که‌ ئیتر هه‌م پزیشکه‌که‌ و هه‌م دایک و باوکی منداڵه‌ ساواکه‌ ده‌تووان ئه‌م ڕووداوه‌‌ له‌ دوای خۆیان به‌جێبهێلن و ژیانی خۆیان بکه‌ن. به‌ ماری ڤێدین ده‌ڵێین ده‌بێت ئێوه‌ی پزیشکان خۆشحاڵ بن به‌م حوکمه‌ و ئه‌ویش له‌ جوابدا ده‌ڵێت ڕووداوێکی ئاوا بێجێ بۆ هه‌موو پزیشکیک ناخۆشه‌. ماری ڤێدین ده‌یشڵێته‌وه‌ پێم وا نییه‌ ئه‌م حوکمه‌ کاریگه‌رییه‌کی وا له‌ باره‌ی ده‌رمانییه‌وه‌ دانێت، چوونکه‌ ئه‌و کارمه‌ند و پزیشکانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م شیوازه‌ کاردانه‌وانه‌ به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ کاره‌که‌یاندا لێهاتوون که‌ ناهێڵن کار بکاته‌ سه‌ر بڕیار و کرداره‌کانیان. دوایاش نازانم که‌ بڕوای خه‌ڵکی چۆنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵوێسته‌کانی نه‌خۆشه‌وانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ و غه‌ڵه‌ته‌کانی خۆیاندا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".