Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سۆسیالدیموکراتی له‌ پرۆگرامی مۆدێراته‌کاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 oktober 2011 kl 10.59

به‌ چه‌مکگه‌لی عه‌داله‌ت و خۆشگوزه‌رانی پرۆگرامی نوێی مۆدێراته‌کاندا دوێنێ له‌ کۆنگره‌ی پارته‌که‌یاندا چه‌سپێنرا، زاراوه‌ و دورشمێک که‌ بیری سۆسیالدیموکراتیمان ده‌خه‌نه‌وه‌ کاتێک ده‌ڵێن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی  قیبله‌نوومانی کارمانه‌‌ و هاوبه‌شی و تاکگه‌رایی ته‌واوکه‌ری یه‌کن که‌چی له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و پارته‌دا تاقه‌ که‌سێکی غه‌یره‌ ئه‌ورووپی شک نابرێت، حاڵێک پرۆتێستی له‌کۆنگره‌که‌دا نایه‌وه‌.

- به‌ڕاستی سه‌رۆکایه‌تی پارته‌که‌ پێویستی به‌ که‌سانێکه‌ له‌ پاشخانی ئێتنیکی جیاوازه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ باس له‌ شێوه‌کاری نوێ ده‌که‌ین، مۆدێرات و ئه‌ندام په‌رله‌مان ئێدوارد ریدل ڕه‌خنه‌گرانه‌ ده‌ڵێت گه‌ر وا نه‌که‌ین په‌یام و ئاماژه‌ی خراپ له‌پارته‌که‌مان ده‌که‌وێته‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ گفتوگۆکانیشمان که‌موکورتیدار و هه‌ژارتر ده‌بن.

ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ی ریدل له‌ کۆنگره‌ی مۆدێراته‌کاندا هاتووه‌ که‌ دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ کۆتایی هات و‌ له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژدا له‌ ئیۆرێبرو ئاڕاسته‌ی سیاسه‌تی داهاتووی مۆدێراته‌کان داڕێژرا، هه‌ڵنه‌بژاردن و نه‌بوونی هیچ غه‌یره‌ بیانییه‌ک له‌ سه‌رۆکایه‌تی مۆدێراته‌کاندا که‌ له‌م کۆنگره‌یه‌شدا به‌رده‌وامی پێدرا له‌کاتێکدایه‌ که‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ پارتێکی سه‌راسه‌ری و زمانحاڵی هه‌موو سویدین.

بۆ شکاندنی ئه‌و ته‌وقه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی جێ بۆ که‌سێکی به‌ڕه‌گه‌ز بیانی له‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌کدا خۆش بکرێت ژماره‌یه‌ک له‌ ئاماده‌بووانی کۆنگره‌که‌ داوایان کرد سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ له‌ 13 که‌سه‌وه‌ بکرێته‌ چوارده‌ نوینه‌ر تا به‌وشێوه‌یه‌ ڕێ بۆ حه‌نیف باڵی بیستوچوار ساڵانه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی‌ خۆش بکرێت، که‌چی کۆنگره‌ به‌ نه‌خێر وه‌ڵامیان دایه‌وه‌، فرێدریک ڕه‌ینفێلدی سه‌رکوه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ ئاوا دوا.

-  من پێم وایه‌ که‌ ئه‌و بارودۆخه‌ به‌ هاتنه‌ ناوه‌ی که‌سانی به‌ڕه‌گه‌ز بیانی ته‌راز ده‌بێته‌وه‌ که‌ پۆستی به‌رز له‌ پارته‌که‌دا ده‌گرنه‌ ده‌ست به‌ڵام ڕه‌نگه‌ له‌ به‌شه‌کانی تری پارته‌که‌دا بن، ڕه‌ینفێڵد ده‌ڵێت هه‌ربۆیه‌ گرنگه‌ که‌ هه‌وڵ بده‌ین نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو سوید بکه‌ین به‌ڵام تا ئه‌وێ زۆرمان ماوه‌، ئه‌مه‌ش که‌ پێی گه‌شتووین له‌م کۆنگره‌یه‌دا ده‌رئه‌نجامێکی به‌بایه‌خه‌.  

 دوور له‌م ڕه‌خنانه‌ مۆدێراته‌کان عه‌داله‌ت و خۆشگوزه‌رانییان له‌ پرۆگرامی نوێی پارته‌که‌دا تۆمار کرد که‌ بۆیه‌که‌م جاره‌ له‌و کاته‌وه‌ی مۆدێراته‌ نوێکان (Nya Moderaterna) هاتۆته‌ کایه‌ پرۆگرامێکی لێکچوو به‌ دروشم و به‌ها سۆسیالدیموکراتییه‌کان ڕه‌نگی تێدا بداته‌وه‌.  ئاخر مۆدێراته‌کان ده‌ڵێن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی  قیبله‌نوومانی کارمانه‌‌ و هاوبه‌شی و تاکگه‌رایی ته‌واوکه‌ری یه‌کن.

ئه‌م حاڵه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی پارته‌که‌وه‌ به‌ هه‌ژاریی ئایدیا و نه‌بوونی ئیلهامی سیاسی وه‌سفکرا به‌ڵام ڕيینفێڵد ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی به‌وه‌ له‌ شانی پارته‌که‌ی ته‌کاند که‌ خواستی مۆدێراته‌کان بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی ئه‌و بناغه‌ پته‌وه‌ی که‌ له‌ سویددا هه‌یه‌ ‌ مانای هه‌ژاری ئادیا نییه‌ به‌ڵکه‌ گه‌شه‌پیدانیه‌تی. ئا له‌م کاته‌شدا که‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن لێکتراوزان و ده‌مێکه‌ توانای حوکمڕانییان نه‌ماوه‌، ئه‌مه‌ ڕه‌ینفێلد ده‌ڵێت ئیتر دڵنیام که‌ ده‌سه‌ڵات بۆ داهاتوویه‌کی دوور له‌ده‌ستی ئێمه‌دایه‌.

 -  له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2006 دا ئێمه‌ تاکه‌ ئه‌لته‌رناتیڤی ڕوونی گۆڕه‌پانی سیاسی بووین له‌ ساڵی 2010 شدا ئێمه‌ تاکه‌ ئه‌لته‌رناتیڤی ڕاسته‌قینه‌ بووین هاوڕێیان ڕه‌ینفێلد ده‌ڵێت له‌حاڵی حازریشدا چاومان لێیه‌ که‌ ئێمه‌ تاکه‌ ئالته‌رناتیڤی حوکمڕانین له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا بۆ ساڵی 2014 ه‌.

جگه‌ له‌وه‌ی که‌ کۆنگره‌ی مۆدێراته‌کان بڕیاری له‌سه‌ر پرۆگرامی نوێ و سایستی نوێی پارته‌که‌ دا، پرۆگرامێکیش بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارته‌که‌ دیاری کرا ئه‌ویش له‌ ڕوانگه‌ی یه‌کسانی نێون ڕه‌گه‌زی ژن و پیاو که‌ سه‌نگێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژن بێت و مافه‌کانی ژن له‌ به‌رنامه‌کانی گه‌شه‌پێداندا گرنگیان پێ بدرێت. هه‌ر له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا مۆدێراته‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پێکهاتن که‌ ڕۆلێ سوید له‌ یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپادا به‌هێز بکرێت به‌ڵام داوای ئه‌وه‌ی که‌ سوید ببێته‌ ئه‌ندامی ناتۆ له‌لایه‌ن کۆنگره‌وه‌ ڕه‌ت کرایه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ سوید هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ ناتۆدا قوڵتر و به‌هێزتر ده‌کات. ئه‌مه‌یان پێشوازی لێکرا و کارێکی باشه‌ به‌ڕای نوێنه‌رێکی کۆنگره‌که‌ کارل گروفمان که‌ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که‌ باشه‌ له‌م پێشنیازه‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ هیچ شوێنێکیدا سوید وه‌ک وڵاتێکی بێلایه‌ن نه‌ناسێنراوه‌‌.

ئه‌مه‌ش گرنگه‌ ئاخر سه‌خته‌ بانگه‌شه‌ی بێلایه‌نی بکه‌ین له‌کاتێکدا به ‌به‌رچاومانه‌وه‌ دیکتاتۆره‌کان میلله‌تی خۆیان داده‌پڵۆسن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".