Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زه‌ویله‌رزه‌ی هه‌رێمی وان، گیانی سه‌دان که‌سی گرت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 oktober 2011 kl 11.43
هه‌ڤپه‌یڤین ب مه‌همه‌ت ئاجار ره‌
(4:31 min)
1 av 3
wêne: Mustafa Ozer/Scanpix
2 av 3
grafik: Sveriges Radio
3 av 3
wêna: Ali Ihsan Ozturk/Scanpix

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو زه‌ویله‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له‌ 16 کیلۆمه‌تریی باژاری وان له‌ هه‌رێمی کوردستانی باکوور هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، گیانی لانی که‌م دوو سه‌د که‌سی ستاند، هه‌زاران که‌سی بریندار کرد و ژمارێکی زۆریش له‌ ژێر ئاواری خانووبه‌ره‌کاندا قه‌‌تیس ماون. کارل بیلد وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌ ماڵپه‌ڕی تویته‌ری خۆیدا په‌یامێکی کورتی دووڕسته‌یه‌ی به‌ ئینگلیزی به‌جێهێشت که‌ ده‌ڵێ: په‌ژاره‌داری له‌ده‌ستدانی ژیانی که‌سه‌کانم له‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا. ئێمه‌ ئاماده‌ی یارمه‌تیین، بێت و پێویست بێت!

ئه‌م قسانه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ کاربه‌ده‌ستانی تورکیا له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵدوه‌ریی ڕۆیترزدا ڕایانگه‌یاندوه‌ که‌ یارمه‌تیی هیچ وڵاتێکی دیکه‌ له‌م پێناوه‌دا قه‌بووڵ ناکه‌ن.

به‌هێزیی ئه‌م زه‌ویله‌رزه‌یه‌ واتا حه‌وت کۆما دوو له‌ سه‌ر ده‌ی ریشته‌ر، به‌تایبه‌ت له‌ شارۆچکه‌ی ئه‌رجیش، له‌ نزیک سنووری کوردستانی ئێران، زیاتر له‌ هه‌شتا خانووبه‌ره‌ی تێکڕووخاند و ڕێژه‌یه‌کی زۆرتری کوژراو و بریندار لێکه‌وتۆته‌وه‌. دواتر دوو پاشله‌رزی به‌هێزی تریش ڕوویان دا. کورده‌کانی سویدیش به‌ نیگه‌رانییه‌کی زۆره‌وه‌ له‌م ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ ده‌ڕوانن و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بنه‌ماله‌ و که‌سوکاریان به‌سه‌فه‌ر له‌وێن یا خود له‌وێ ده‌ژیین‌. مه‌همه‌ت ئاجار خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی ئه‌رجیش، نیشته‌جێی‌ ستۆکهۆڵم یه‌کێ له‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ که‌سوکاری خۆی له‌م ڕووداوه‌دا له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مه‌ به‌هێزترین زه‌ویله‌رزه‌ی سی ساڵی دوایی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ به‌ڵام جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ چه‌ند قه‌ڵشتی گه‌وره‌ی زه‌وی به‌ هه‌رێمی جوگرافیایی تورکیادا تێده‌په‌ڕن و ئه‌م ولاته‌یان گه‌لێ جار تووشی گرفتی زه‌ویله‌رزه‌ی گران‌ کردووه‌. بۆنموونه‌ له‌ دوو بوومه‌له‌رزه‌دا له‌ ساڵی 1999 به‌ گه‌وره‌یی زیاتر له‌ 7 ریشتر، نزیکه‌ی 20 هه‌زار که‌س له‌ باکووری ڕۆژئاوای تورکیا گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.

به‌شی ناوه‌ندیی ڕادیۆ سوید، ئێکۆت له‌‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆیدا له‌ سه‌ر زاری خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ باسی نه‌گه‌یشتنی خێرای به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و که‌مایه‌سیی گه‌وره‌ی یارمه‌تیی حوکوومه‌تی تورکیای کردووه‌ و چه‌ندین ماڵپه‌ڕی سه‌ر به‌ کورده‌کانی سویدیش نیگه‌رانیی خۆیان له‌م باره‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".