Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هه‌موو ڕێکخراوێک بۆی نییه‌ له‌ سوید پاره‌ی یارمه‌تی کۆکاته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 25 oktober 2011 kl 13.17
گابار چیان له‌ ناوه‌ندی چاک
(5:26 min)
wêne: Mustafa Ozer/Scanpix

پاش ئه‌و زه‌ویله‌رزه‌ به‌هێزه‌‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ 16 کیلۆمه‌تریی باژاری وان له‌ هه‌رێمی کوردستانی باکوور هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، که‌ تێیدا گیانی لانی که‌م دووسه‌د و په‌نجا که‌سی ستاند و هه‌زاران که‌سی بریندار کرد و ژمارێکی زۆریش له‌ ژێر ئاواری خانووبه‌ره‌کاندا قه‌‌تیس ماون، نیگه‌رانییه‌کی یه‌کجار زۆر له‌ ناو کوردانی نیشه‌ته‌جێی سویدیش په‌یدا بووه‌ و گه‌لێ که‌س حه‌ز به‌ یارمه‌تیدانی‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌که‌ن.

به‌ڵام با گوێگرانی زایه‌ڵه‌ بزانن کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ له‌ناوخۆی‌ سوید له‌سه‌ر ناوی "یارمه‌تی" بۆ لێقه‌وماوانی زه‌ویله‌رزه‌ی هه‌رێمی وان، بێت و له‌ ڕێی ئه‌و ڕێکخراوانه‌وه‌ بێت که‌ کۆنتۆی 090 یان نییه‌ نایاساییه‌‌، چونکه‌ کۆنترۆڵی به‌سه‌ردا ناکرێ و که‌س نازانێ چ له‌و پارانه‌ ده‌کرێ! له‌م ناوه‌دا هه‌ندێ ڕێکخراوی ناسراوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی کورده‌کان هه‌ن که‌ کۆنتۆی 090 یان نییه‌ به‌ڵام بۆ گه‌یاندنی ئه‌م یارمه‌تییانه،‌ شێوه‌ی تریان هه‌ڵبژاردووه‌. ناوه‌ندی چاک یه‌کێ له‌م ڕێکخراوانه‌یه‌. یه‌کێ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراوه‌که‌ گابار چیانه‌.

جارێکی دی وریایی ده‌ده‌مه‌ گوێگرانی زایه‌ڵه‌ که‌ کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ له‌ناوخۆی‌ سوید له‌سه‌ر ناوی یارمه‌تی بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت و له‌وانه‌ لێقه‌وماوانی زه‌ویله‌رزه‌ی هه‌رێمی وان، ئه‌گه‌ر له‌ ڕێی ئه‌و ڕێکخراوانه‌وه‌ نه‌بێت که‌ کۆنتۆی 090 یان هه‌یه‌، ئه‌وا نایاساییه و جێی کۆنترۆڵی کاربه‌ده‌ستانی سوید نییه‌. به‌ڵام بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، خه‌ڵک ده‌بێ خۆیان لێی بکۆڵنه‌وه‌ و و هه‌ر خۆشیان له‌ دان یا نه‌دانی یارمه‌تی پێیان سه‌رپشک بن، چونکه‌ ئیدی چ پێوه‌ندیی به‌ وڵاتی سویده‌وه‌ نییه‌. ئه‌مه‌یان هه‌ر هه‌موو ڕێکخراوێک ده‌گرێته‌وه‌ و زایه‌ڵه‌ هیچ ڕاسپێرییه‌ک  بۆ هیچ ڕێکخراوێک ناکا. با ئه‌مه‌مان به‌ ڕاشکاویی ته‌واوه‌وه‌ ڕاگه‌یاندبێ!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".