Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

وڵاتانی یورۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێکی نوێ ڕێککه‌وتن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 27 oktober 2011 kl 10.29
foto: scanpix

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ و پاش کۆبونه‌وه‌یه‌کی دوورودرێژ له‌ برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا داهاتووی یورۆ له‌ قه‌یرانه‌که‌ی ڕزگار کرا، وڵاتانی یورۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پێکهاتن که‌ بانکه‌ ناده‌وڵه‌تییه‌کان دڵخوازانه‌ له‌سه‌دا په‌نجای ئه‌و قه‌رزانه‌ بسڕنه‌وه‌ که‌ داویانه‌ته‌ یۆنان. ئاخر ئه‌مه‌ به‌ کلیلی چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ داده‌نرێت که‌ له‌م دواییه‌دا ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ورووپای خستبووه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ که‌ یورۆ دراویانه‌. سه‌رکوه‌زیرانی سویده‌وه‌ فرێدریک ڕاینفێلد پیشوازی له‌م بڕیارانه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌بێت به‌ ووریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بکه‌ین چونکه‌ هێشتا کاری نه‌کراو زۆره‌.

ده‌کرێت به‌سته‌چاره‌سه‌ری ئه‌مجاره‌ی وڵاتانی یورۆ له‌ سێ خاڵدا کورت بکه‌ینه‌وه‌، یه‌که‌م سڕینه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری قه‌رزه‌کانی یۆنان، دووه‌م فۆندی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا تایبه‌ت به‌ قه‌یرانی ئابووری به‌هێزتر بکرێت ئینجا بانکه‌ ئه‌ورووپییه‌کان سه‌رمایه‌کانیان زیاد بکه‌ن.

هێشتا دیار نییه‌ داشکاندنی قه‌رزه‌کان له‌ پراتکتیکدا چۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت به‌ڵام به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ قه‌رزه‌کانی یۆنان تا ساڵی 2020 ده‌بێت به‌ 100 ملیارد یورۆ که‌م کرابێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ی که‌ ئه‌و کۆڵه‌ قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر یۆنانه‌ له‌ماوه‌ی نۆساڵی داهاتوودا به‌ له‌سه‌دا سه‌دووبیست له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نیشتمانییان که‌م بکرێته‌وه‌.

 ئه‌م ڕێگه‌چاره‌یه‌ی که‌ وڵاتانی یورۆی سه‌رقاڵ و ماندوو کرد زۆر به‌ دڵی یۆنان خۆی نییه‌، ئاخر نیوه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی که‌ به‌نیازه‌ له‌سه‌ر یۆنان که‌م بکرێته‌وه‌ له‌ناو یۆنان خۆیدایه‌ واتا له‌ بانک و فۆندی خانه‌نشینی ناو یۆنان خۆی وه‌رگیراوه‌ و که‌واته‌ یۆنان خۆی ئه‌رکی که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆ. که‌واته‌ یۆنان پێویستی به‌ قه‌رزی زیاتره‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی دوێنێ شه‌‌و و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌و مانایه‌ دێت که‌ نزیکه‌ی 100 ملیارد یورۆ به‌قه‌رز ده‌درێته‌ یۆنان. ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌ فۆندی دراوی  نیونه‌ته‌وه‌یی ده‌ر ده‌کێشرێت.

به‌ڵام هێشتا زووه‌ بانگه‌شه‌ی ڕزگارکردنی چاره‌نوسی یورۆ بکرێت به‌ڕای به‌ڕێوه‌به‌ری ئابووری له‌ بانکی ئێسئێ بێ رۆبه‌رت باریکڤیست.

-     حه‌زم ده‌کرد وابوایه‌ که‌ ئیتر ئه‌مه‌ چاره‌سه‌رێکی بنه‌بڕه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ناتوانم وا بڵێم، باریکڤیست ده‌ڵێت ڕاسته‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکه‌ به‌ره‌و پێش به‌ڵام هێشتا چه‌نده‌ها پرسیار بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری ده‌ستوبرد و خێرا بۆ کێشه‌کانی ئه‌ورووپا نییه‌، چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌ کات ده‌بات.

هه‌رچی سویده‌ و مه‌رجی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێت سه‌رمایه‌ی بانکه‌کانی زیاد بکات ئه‌نده‌رش بۆری وه‌زیری دارایی بێخه‌مه‌ لێی.

- ئه‌گه‌ر قازانجی بانکه‌کان حسابی باشیان بۆ بکرێت و له‌ چاره‌که‌ساڵێدا ده‌ستپێوه‌بگیرێت ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی ئه‌رووپاوه‌ خواستی له‌سه‌ره‌ و ئه‌نده‌رش بۆری ده‌ڵێت به‌هێزکردنی فۆندی ئابووری یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپاش به‌شی ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌کات.

 بانکه‌کانی سویده‌ ده‌بێت به‌ نزیکه‌ی دوانزه‌ ملیارد کرۆن سه‌رمایه‌کانیان زیادبکه‌ن. ئه‌مه‌ هیچ سه‌رئێشه‌ نییه‌ بۆ بانکه‌ سویدییه‌کان پرۆفێسۆری بواری ئابووری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ زانکۆی ستۆکهۆلم هارری فلام ده‌ڵێت.

 - ئه‌و دوانزه‌ ملیارد کرۆنه‌ی باسی لێ ئه‌کرێت نزیکه‌ی قازانجی دوو له‌ بانکه‌ گه‌وره‌کانی سویدده‌ له‌ماوه‌ی سێمانگدا یانی ئه‌مه‌ هیچ فشار و کێشه‌‌ بۆ سوید نانێته‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ئیتر بانکه‌ سویدییه‌کان ته‌واو بێخه‌م بن به‌ڵکه‌ سوێدبانک، هانده‌لسبانک، له‌لایه‌ن ده‌ستگه‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپاوه‌ به‌ ناوی  (ABE) ده‌سه‌ڵاتدارێتی بانکه‌ ئه‌ورووپییه‌کان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت سه‌رمایه‌یان به‌هێز بکه‌ن. ئه‌مه‌ هه‌رچه‌نده‌ سوید بڕێکی زۆر که‌م قه‌رزی داوه‌ته‌ یۆنان.  ئه‌وه‌ی له‌م قه‌یرانی قه‌رزارییه‌ی ئه‌ورووپادا پێوه ‌بووه‌ ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسایه‌ که‌ ئه‌مه‌ی دواییان پاره‌یه‌کی زۆری داوه‌ته‌ یۆنان و گه‌ر بێت و سیستێمی بانکی فه‌ره‌نسا بهه‌ژێت ئه‌وا بانکه‌کانی سویدیش پێوه‌ ده‌بن. به‌ڵام به‌ڕای به‌ڕێوه‌به‌ری ئابووری له‌ بانکی ئێسئێ بێ رۆبه‌رت باریکڤیست ئه‌گه‌ر شتێک ڕووبدات ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا وه‌ک دوودیوار وان که‌ ئاگره‌که‌ له‌ سوید دوورده‌خه‌نه‌وه‌ 

جا ئه‌وه‌ی که‌ زیاتر جێی نیگه‌رانی شاره‌زایانی بواری ئابوورییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌ی له‌ مانگی یولیدا سه‌باره‌ت به‌ یۆنان بڕیاری له‌سه‌ر درا و‌ که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی بوو به‌ له‌سه‌دا بیست لێ گه‌ڕاون و کردوویانه‌ته‌ له‌سه‌دا په‌نجا، ئه‌م له‌سه‌دا په‌نجا سڕینه‌وه‌ی قه‌رزی یۆنانه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ وڵاتانی وه‌ک پورتوگال و ئیسپانیا که‌ له‌ لێواری قه‌یرانه‌که‌یان بواری قه‌رزکردنیان بۆ نامێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ی ده‌رێته‌ یۆنان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ نه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌. گه‌ر ئاوای لێبێت و ئه‌م گومانانه‌ ببنه‌ ڕاستی ئه‌وا ئابووری ئه‌ورووپا له‌ق و شڵۆق ئه‌بێت که‌ ئیتر کار له‌ ئابووری سویدیش ده‌کات.

-  بێگوومان ئه‌مه‌ کار له‌ بازاڕی نارده‌ی سوید ده‌کات که‌ وڵاتانی یه‌کیه‌تییه‌که‌ و وڵاتانی یورۆیه‌ ، بارودۆخی بازاڕێش کزبووه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌نده‌رش رونێ به‌ڕێوه‌به‌ری ئابوووری له‌ تێکنیکفیۆرێتاگه‌ن، ده‌ڵێت بۆیه‌ ناکرێت سوید له‌ مه‌ترسی قه‌رزه‌کانی وڵاتانی تری ئه‌ورووپی بێخه‌م بکه‌ین. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".