Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

له‌سه‌ر مافی منداڵ سوید ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 3 november 2011 kl 10.52

کۆمیته‌ی مافه‌کانی منداڵان سه‌ر به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی سوید کردووه‌ که‌ یاساکانی له‌چه‌ند خاڵیکدا له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان نایه‌ته‌وه‌. له‌هه‌مانکاتدا حوکوومه‌تی سوید ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌دواداچوونه‌کانی ئه‌و پرسه‌ پێشکه‌ش کرد که‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ ده‌سه‌ڵمێنێ، که‌ یساکانی سوید به‌پێی به‌یاننامه‌که‌ی مافی منداڵان گونجێنراوه‌.    

-   ئه‌و به‌دواداچونه‌ نوێیه‌ی حوکوومه‌ت ده‌ری ده‌خات که‌ ئێمه‌ سوید مه‌رجه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تایبه‌ت به‌ مافی منداڵان له‌ ئاستێکی به‌رزدا‌ پڕ ده‌که‌ینه‌وه‌، له‌ سه‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌و مه‌رجانه‌شین، به‌ڵام ده‌شمه‌وێت بڵێم وه‌زیری پرسه‌کانی منداڵ و به‌ساڵاچووان ماریا لارشۆن ده‌ڵێت که‌ نابێت به‌م حاڵه‌ی ئێستا ڕازیبین به‌ڵکه ‌ده‌بێت به‌رده‌وام کاری بۆ بکه‌ین چونکه‌ مافه‌کانی منداڵان تا ئێستا له‌ وڵاته‌که‌ماندا زۆر کزه‌.  

کۆمیته‌ی مافه‌کانی منداڵان سه‌ر به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی سوید کردووه‌ که‌ یاساکانی له‌چه‌ند خاڵێکدا له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان نایه‌ته‌وه‌. له‌هه‌مانکاتدا حوکوومه‌تی سوید ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به‌‌و پرسه‌ پێشکه‌ش کرد که‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ ده‌سه‌ڵمێنێ، که‌ یاساکانی سوید به‌پێی به‌یاننامه‌که‌ی مافی منداڵان گونجێنراوه‌. 

 ئه‌مه‌ به‌س نییه‌ به‌ڕای کۆمییته‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ده‌ڵێن سوید ده‌بێت به‌یاننامه‌ جیهانییه‌که‌ بکاته‌ یاسا و له‌سویدا په‌یڕه‌وی لێ بکرێت. به‌ڵێ سوید ده‌بێت وا بکات به‌ڕای چه‌ند ده‌نگێکی ناڕه‌زا و ڕه‌خنه‌گری دی له‌ حوکوومه‌ت که‌ بریتییه‌ له‌ چه‌ند پارتی سیاسی و ڕێکخراوێک که‌ ده‌ڵێن گه‌ر وا بکه‌ین مافه‌کانی منداڵان پارێزراوتر ده‌بن.

 -    ناکرێت چکه‌ چکه‌ و به‌شێکی بیاننامه‌ جیهانییه‌که‌ی تایبه‌ت به‌ مافی منداڵان بکه‌ینه‌ یاسا، نه‌خێر ئێمما ڤۆن کۆرسوانت یاساناسی مافه‌کانی منداڵان له‌ فۆندی منداڵان و ژنان یونیسێفه‌ له‌ ڕێکخاروی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت،به‌یاننامه‌ جیهانییه‌که‌ گشتگیره‌ و ده‌بێت وه‌ک خۆی و هه‌موو به‌نده‌کانی په‌یڕه‌وی بکرێت و بکرێته‌ یاسا گه‌رنا زۆر شتی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی منداڵان له‌ کیس ده‌چن.

 - بۆ نموونه‌ منداڵ هه‌ن که‌ به‌هۆی دیارده‌ی بازرگانی به‌مرۆڤه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ که‌وتوونه‌ته‌ سوید، کاتێک له‌ شه‌قامه‌کان بێده‌ره‌تان ده‌دۆزرێنه‌وه‌ ده‌س‌تگه‌ به‌رپرسه‌کان ده‌یان گرنه‌ خۆیان و مافه‌کانیان دابین ئه‌که‌ن که‌چی که‌ پرسیار دێته‌ سه‌رئه‌وه‌ی که‌ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ له‌ سوید وه‌ربگرن هه‌رزوو ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان ده‌کرێنه‌وه‌ ئێمما ڤۆن کۆرسوانت ده‌ڵێت سوید دیسان ئه‌و مناڵانه‌ ئه‌خاته‌وه‌ ده‌ستی بازراگانانی مرۆڤ، جا ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافه‌کانی منداڵان وه‌ک خۆی بکرێته‌ یاسا  ئه‌و کاره‌ روو نادات.    

 له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی ڤۆن کۆرسوانت وه‌زیری کاروباری منداڵ و به‌ساڵاچوانیش ماریا لارشۆن هاوده‌نگه‌ و ده‌ڵێت یاساکانی سوید که‌موکورتی تێدایه‌.

-   ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و مناڵانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ هێشتا له‌ پرۆسه‌ی په‌ناخوازیدان یان ئه‌و مناڵانه‌ی به‌ نایاسایی له‌ سوید ده‌ژین ده‌بێت چاکسازی باش سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانیان  بکرێت، لارشۆن ده‌ڵێت بۆ نموونه‌ ئه‌و مناڵانه‌ مافی خوێندن یان خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندورستییه‌کانیان نییه‌.

مۆدێراته‌کان و پارتی سێنته‌ر دوو له‌و پارتانه‌ی نێو حوکوومه‌تن که دژ به‌وه‌ن به‌یاننامه‌ی جیهانی بکرێته‌ یاسا ئارگومێنته‌که‌شیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ یاساکانی سوید وا گونجێنراون که‌ له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌که‌دا دێنه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ ئه‌رگومێناته‌نه‌ هیچ بنه‌مایه‌کی نییه‌ به‌ڕای کارین ئۆمان پرۆفێسۆری بوای یاسا له‌ زانکۆی ئوپسالاوه. هه‌ر بۆیه‌ به‌هیوان ئه‌و ڕاپۆرته‌ به‌دواداچوونه‌ی ئه‌مڕۆ حوکوومه‌ت پێشکه‌شی کرد ڕێ بۆ دیالۆگ خۆش بکات به‌تایبه‌ت له‌ ده‌ی ئه‌م مانگه‌دا که‌ ڕێکخراوه‌کانی مافی منداڵان، ده‌ستگه‌ به‌رپرسه‌کان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرته‌ ڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌ و تا بزانرێت له‌ کوێدا سوید سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی منداڵان که‌می هێناوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".