Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید: گۆڕانکاریی سیاسی گرنگ بوو بۆ قه‌یرانه‌که‌ی یۆنان

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 november 2011 kl 12.00

پێکهێنانی حوکوومه‌تێکی هاوپه‌یمانیی کاتی، هه‌ڵبژاردن له‌ مانگی فێبریواری داهاتوودا و سه‌ره‌کوه‌زیرانێکی نوێ له‌بری پاپاندرێۆ ئه‌مه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ بوو که‌ ئێواره‌ی دوێنێ یۆنان ڕایگه‌یاندن. ئاخۆ ئه‌م گۆڕانکارییه‌ سیاسییه‌ی یۆنان تا چ ڕاده‌یه‌ک سه‌قامگیره‌ و متمانه‌ ده‌داته‌ وڵاتانی یورۆ تا بوێرن قه‌رز بده‌نه‌ یۆنان، ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ که‌ ئه‌مڕۆ وڵاتانی یورۆ له‌ برۆکسل له‌سه‌ری کۆده‌بنه‌وه‌. پێکهێنانی حوکوومه‌تی هاوپه‌یمانی هه‌نگاوێکی گرنگه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌ ئابورییه‌که‌ی یۆنان و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌ورووپا، به‌ڕای لێکده‌ره‌وه‌ی ئابووری له‌ بانکی ئێس ئێ بێ، رۆبه‌رت باریکڤیست.

 -   سه‌قامگیری بۆ یۆنان خۆی و بۆ وڵاتانی یورۆ مه‌رجێکی گرنگه‌ تا بتوانرێت پشتگیری ئابووری له‌ یۆنان بکرێت و ئه‌و بڕه‌ قه‌رزه‌ی بۆی دیاری کراوه‌ بی درێتێ، ئاخر مه‌رجی سه‌رفکردنی ئه‌و قه‌رزه‌ بۆ یۆنان له‌سه‌ر سه‌قامگیریی سیاسی وه‌ستێنراوه‌. بۆیه‌ ئه‌م هه‌نگاوی پێکهێنانی حکوومه‌تی هاوپه‌یمانی گرنگ بوو. به‌ڕای باریکڤیست.

 په‌سه‌ندکردنی حوکوومه‌تی هاوپه‌یمانیی کاتی له‌ یۆنان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌کی پێ ده‌چێت به‌ڵام ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژرادن بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ و وده‌که‌وێته‌ نۆزده‌ی مانگی فێبریواری داهاتوو. ئینجا کێ جێی پاپاندریۆی سه‌ره‌کوه‌زیران ده‌گرێته‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئه‌مڕۆ ئاشکرا بێت. وازهێنانی یۆرگۆس پاپاندریۆی سۆسیالدیموکرات بۆ ڕێخۆشکردن بوو بۆ هاوپه‌یمانی له‌ نێوان به‌ره‌که‌ی ئه‌م و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستڕه‌و به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئانتۆنیس ساماراس که‌ سه‌رسه‌خترین نه‌یاری سیاسی پاپاندریۆیه‌ و که‌ به‌ره‌که‌ی وازهێنانی پاپاندریۆیان به‌مه‌رج گرت.

ئاخۆ ئه‌م گۆڕانکارییه‌ سیاسییه‌ی یۆنان تا چ ڕاده‌یه‌ک سه‌قامگیره‌ و متمانه‌ ده‌داته‌ وڵاتانی یورۆ تا بوێرن قه‌رز بده‌نه‌ یۆنان، ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ که‌ ئه‌مڕۆ وڵاتانی یورۆ له‌ برۆکسل له‌سه‌ری کۆده‌بنه‌وه.

 به‌ڵام هه‌روا کتوپڕ هاوکاری سیاسی نێوان دووبه‌ره‌ که‌ له‌سه‌ر پرسه‌کانی پرسه‌کانی باج و بودجه‌ و ئابووری به‌گشتی ئینجا چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌که‌ له‌ وڵاتانی یورو دید و ڕوانگه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌ کارێکی ئاڵۆزه‌. وه‌رگێڕانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که‌ یۆنانی تێدایه‌ به‌ پێکهێنانی حوکوومه‌تی هاوپه‌یمانی چاره‌سه‌ر نابێت به‌ڕای لێکده‌ره‌وه‌ر‌ یوان نورباری.

- به‌ڕای من تازه‌ زۆر دره‌نگه‌ بتوانرێت ئه‌و قه‌یرانه‌ی یۆنانی تێ که‌وتووه‌ وه‌ربگێڕدرێت بۆ بارێکی تر. نورباری ده‌ڵێت به‌م هه‌نگاوه‌ گه‌وره‌یه‌ش که‌ لێخۆشبوونه‌ له‌ نیوه‌ی قه‌رزه‌کانی یۆنان له‌لایه‌ن بانکه‌کانه‌وه‌ هێشتا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ده‌ساڵ ده‌خایه‌نێت تا یۆنان خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئێستای ئیتالیا سه‌باره‌ت به‌ پرسی قه‌رزاریی که‌ حاڵێکی نه‌خوازراو و شڕه‌.  

 له‌ کۆتایی مانگی ڕابوردوودا بوو پاش کۆبونه‌وه‌یه‌کی دوورودرێژ له‌ برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا وڵاتانی یورۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پێکهاتن که‌ بانکه‌ ناده‌وڵه‌تییه‌کان دڵخوازانه‌ له‌سه‌دا په‌نجای ئه‌و قه‌رزانه‌ بسڕنه‌وه‌ که‌ داویانه‌ته‌ یۆنان.

به‌سته‌چاره‌سه‌ره‌که‌ش پێکهاتبوو له‌ یه‌که‌م سڕینه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری قه‌رزه‌کانی یۆنان، دووه‌م فۆندی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا تایبه‌ت به‌ قه‌یرانی ئابووری به‌هێزتر بکرێت ئینجا بانکه‌ ئه‌ورووپییه‌کان سه‌رمایه‌کانیان زیاد بکه‌ن.

هێشتا دیار نییه‌ داشکاندنی قه‌رزه‌کان له‌ پراتکتیکدا چۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت به‌ڵام به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ قه‌رزه‌کانی یۆنان تا ساڵی 2020 ده‌بێت به‌ 100 ملیارد یورۆ که‌م کرابێته‌وه‌.  

 بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م به‌سته‌ چاره‌سه‌ر پاپاندریۆ داوای ریفراندۆمی له‌ وڵاته‌که‌یدا کرد که‌ بووه‌ هۆی نانه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کی سیاسی له‌ یۆنان  و تووڕه‌بوونی سه‌رۆکانی وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا. بۆیه‌ و ئیتر به‌م بڕیاره‌ی دوێنێ شه‌ویان کۆتایی هات که‌ پێکهێنانی حوکوومه‌تی هاوپه‌یمانییه‌ و وازهێنانی پاپاندریۆیه‌.

 هه‌رچی وڵاتانی یورۆیه‌ به‌و مه‌رجه‌ به‌سته‌ چاره‌سه‌ره‌که‌ واته‌ قه‌رزه‌که‌ به‌ زیاد له‌ سه‌د ملیارد یورو به‌ کۆمه‌ڵێک مه‌رج ده‌ده‌نه‌ یۆنان که‌ مانای ده‌ستپیوه‌گرتنێکی سه‌خت بۆ هاوڵاتیانی یۆنان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام باوه‌ڕناکه‌م وڵاتانی ئه‌ورووپا پشتی یۆنان له‌م ئه‌زمه‌یه‌دا به‌ربده‌ن به‌ڕای رۆبه‌رت باریکڤیست له‌ بانکی ئێس ئێ بێ وه‌ چونکه‌ به‌ڕای ئه‌و گه‌ر ئێستا قه‌رز نه‌درێته‌ یۆنان ئه‌وا کێشه‌که‌ قوڵتر ده‌بێته‌وه‌ و سه‌ر ئێشه‌کان بۆ بازارای ئابووری ئه‌رووپا زۆرتر ده‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".