Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خاوه‌ندارانی کارێما سه‌ده‌هاملیۆن کرۆن باجیان نه‌داوه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 9 november 2011 kl 13.31

 خاوه‌ندارانی کارێما کۆمپانیای ناوزڕاوی خزمه‌تگوزاری به‌ساڵاچووان ساڵانه‌ به‌ سه‌ده‌هامیۆن کرۆن پاره‌ی باج ده‌خه‌نه‌ گیرفانیانه‌وه‌. ئه‌مه‌ ته‌له‌فزیۆنی سوید ده‌ریخستووه‌، کارێما سه‌ر به‌و کۆشیرکه‌ته‌یه‌ که‌ دوو کۆمپانیای سه‌رمایه‌ی جێمه‌ترسی ئه‌مه‌ریکی ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه‌ و له‌م دواییه‌دا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر که‌موکورتییه‌کانیان بونه‌وه‌‌. واتا له‌بری ئه‌وه‌ی قازانجی باج‌ بۆ پێشخستنی خزمه‌تگوزراییه‌کان بخه‌نه‌ گه‌ڕ چۆته‌ گیرفانی خاوه‌نه‌کانییه‌وه‌.  

 -  ئه‌وه‌ وه‌ک دیارده‌یه‌کی ئاسایی لێهاتووه‌ که‌ ئه‌و کۆمپانیا و کارگانه‌ی پێشتر به‌ ڕێکوپێکی پاره‌ی باجییان ده‌دایه‌ ده‌وڵه‌ت کاتێک کۆمپانیاکانی سه‌رمایه‌ی جێمه‌ترسی (Riskkapitalbolag) ده‌یانگرنه‌ ده‌ست  هه‌ر هیچ باج ناده‌ن، ئه‌مه‌ کۆمێنتاری  یۆران هاگلوند بوو چاودێری حساب له‌ ده‌ستگه‌ی باج له‌سه‌ر ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی ته‌له‌فزیۆنی سویدی (SVT) ده‌ر‌یخستووه‌ که‌ خاوه‌ندرانی کۆشیرکه‌تی خزمه‌تگوزاری به‌ساڵاچوان که‌ یه‌کێکیان کۆمپانیای کارێمایه (Carema) شێوازه‌ کارێکیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ ساڵانه‌ به‌ سه‌ده‌ها ملیۆن کرۆن پاره‌ی باج ناده‌ن.

 کارێما ته‌نها نییه،‌ له‌ به‌دواداچونێکی پێشتری ده‌ستگه‌ی باجدا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ 25 کۆمپانیا که‌ کۆمپانیاکانی سه‌رمایه‌ی جێمه‌ترسی ده‌یانبه‌ن به‌ڕێوه‌ و بیانین، به‌ شێوه‌ی ئه‌وان پاره‌ی باج ناده‌ن. هه‌رچی کارێمایه‌ که‌ له‌ سویدا کاریان خزمه‌تگوزاریی به‌ساڵاچووانه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆریان هاته‌ سه‌ر که‌ بنکه‌کانیان که‌موکورتییه‌کی یه‌کجار زۆری تێدایه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ته‌نها کارمه‌ندێک ناچار ده‌بێت هه‌شت به‌ساڵا چوو خزمه‌ت بکات که‌ ئیتر فریا ناکه‌وێت و به‌ساڵاچووی وا هه‌یه‌ به‌ سه‌عات ده‌بێت له‌ چاوه‌ڕانی گۆڕینی دایبی (blöja‌) که‌یان بن.

 ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ کارێما به‌ پاره‌ی باج ده‌ڕوا به‌ڕێوه‌ و ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵی 2009 دا نزیکه‌ی سێ ملیارد کرۆن ده‌ستکه‌وتییان بووه‌. کارێما که‌ له‌لایه‌ن دوو کۆمپانیای سه‌رمایه‌ی جێمه‌ترسی (riskkapitalbolag) ی بیانی به‌ڕێوه‌ ده‌بڕێت به‌نیازن دوای چه‌ند ساڵێک ئه‌م کۆمپانیای خزمه‌تگوزارییانه‌ بفرۆشن و به‌ ملیارده‌ها کرۆن قازانج بکه‌نه‌.

ئه‌گه‌ر نزیکتر له‌م پرسه‌ ورد بینه‌وه‌، خۆدزینه‌وه‌که‌ له‌ باجدان‌ به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی حسابات ئاوها به‌ڕێوه‌ چووه : کۆشیرکه‌تی کارێما زیاد له‌ 4 ملیارد  کرۆنیان له‌ خاوه‌نه‌کانیان قه‌رزکردووه‌ که‌ دوو کۆمپانیای سه‌رمایه‌ی جێمه‌ترسییه‌، ئه‌و قه‌رزه‌ له‌سه‌دا دوانزه‌ سوودی له‌سه‌ر بووه‌، واتا ساڵانه‌ 480 ملیۆن کرۆن ته‌نها پاره‌ی سوود چۆته‌ گیرفانی کۆمپانیای قه‌رزده‌ر که‌ ده‌ینێرنه‌ ئه‌و ولآتانه‌ی باج له‌سه‌ر پاره‌ی کۆکراوه‌ی بانک دانانێن. ئه‌مه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ک قازانج حساب بکرێت و پاره‌ی باجی له‌ سویددا لێ بدرێته‌ ده‌وڵه‌ت. به‌ کورتییه‌که‌ی ئه‌و پاره‌ی باجه‌ی که‌ ده‌بوا له‌ سوید بدرێت و بۆ خزمه‌تگوزاری به‌ساڵاچووانی کۆمپانیاکانی کارێما سه‌رف بکرێت چۆته‌ گیرفانی خاوه‌نداره‌کانییه‌وه‌. سۆسیالدیموکراته‌کان له‌ زاری سه‌رۆکه‌که‌یان هۆکان یوهۆلت ئه‌مه‌ له‌ چاوی حوکوومه‌تی بۆرجواز ده‌بینن.

 - ئه‌گه‌ر قازانجی کۆمپانیایه‌ک بۆ زیادکردنی کارمه‌ند، باشکردنی خزمه‌تگوزاریی و پێشخستنی فێرگاکان به‌کاربهێنرێت زۆر خۆشحاڵ ده‌بم و ‌ هاوکاری به‌ره‌ی ڕاستیش ده‌که‌م، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هۆکان یوهولت ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که‌ حوکوومه‌تی بۆرجوازی کردوویه‌تی تاڵانفرۆشکردنی سیستێمی خۆشگوزه‌رانییه‌که‌مانه‌ که‌ وای لێ هاتووه‌ که‌ ده‌یبینین. 

به‌ڕای سۆسیالدیموکراته‌کان حه‌زی خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن و قازانج له‌و بواری خزمه‌تگوزارییانه‌ی وه‌ک فێرگا، خزمه‌تگوزاری به‌ساڵاچووان و نه‌خۆشان، که‌ که‌رتی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن یه‌کجار زۆر بووه‌. قازانجکردن کارێکی په‌سه‌نده‌ و رێپێدراوه‌ به‌ڵام ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌یه‌که‌ی ماقوڵ و خوازراودا بێت به‌ڕای ئه‌وان.  

 وه‌زیری دارایی ئه‌نده‌رش بۆری مۆدێرات له‌ نموونه‌ی کارێماوه‌ ده‌ڵێت ئه‌و کۆمپانیای سه‌رمایه‌ جێمه‌ترسییانه‌ی که‌ له‌ سویدا و له‌ که‌رتی تایبه‌تدا بونه‌ته‌ خاوه‌نداری بۆ نموونه‌ فێرگا، بنکه‌ی به‌ساڵاچووان ده‌بێت سنوور بۆ قازانجه‌کانیان دابنڕیت که‌ له‌ڕێی باجه‌وه‌ ده‌یبه‌نه‌وه‌.

-  ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ ڕوونبین، به‌رامه‌به‌ر به‌ کۆمپانیاکانی سه‌رمایه‌ی جێمه‌ترسی (riskkapitalbolag) که‌ ئاماده‌ین کاررایی له‌ به‌رامبه‌ریان بکه‌ین، ئه‌نده‌رش بۆری ده‌ڵێت وا خه‌ریکین له‌و پرسه‌ ده‌کۆڵینه‌وه‌ و ئه‌و شێوازه‌ خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ باجدان په‌سه‌ند نییه‌.

‌  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".