Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژماره‌ی لاوه‌ پێشوه‌خت خانه‌نشینکراوه‌کان زیادی کردووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 10 november 2011 kl 10.38

ژماره‌ی ئه‌و لاوانه‌ی قه‌ره‌بووی چالاکی (aktivitetsersättning) وه‌ر ده‌گرن که‌ پێشتر پێی ده‌وترا (förtidpension) مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشوه‌خت دووجا زیادی کردووه‌، ئه‌مه‌ به‌راورد به‌ هه‌شت ساڵ پێش ئێستا. ئه‌مه‌ چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌رێک له‌ زانکۆی ئومیۆ و ئوپسالاوه‌ به‌ به‌شداری چه‌ند لایه‌نێکی دی ده‌ریخستووه‌ و ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی بواری بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کراوه‌. له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ لاوانی ته‌مه‌ن 20- 24 ساڵ له‌ساڵی 2003 وه‌ تا ئێستا ‌ژماره‌یان له‌ نزیکه‌ی هه‌شت هه‌زاره‌وه‌ بووه‌ته‌ نزیکه‌ی چوارده‌ هه‌زار که‌س. ئایرینێ ڤێنێمۆ ئابووریناس له‌ سه‌ندیکای گشتی کرێکارانه‌وه‌ به‌رپرسی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یه‌ و ده‌ڵێت ئه‌م گرووپه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌ ئه‌جێندای تایبه‌ت به‌ کاردا له‌بیر کراون.        

مه‌ترسی له‌بیرکردنی ئه‌م لاوانه‌ش له‌وه‌دایه به‌ڕای ڤێنێمۆ که تا ته‌مه‌نی سی ساڵی له‌و باره‌دا ده‌ق ده‌گرن و له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیکاردا ده‌مێننه‌وه‌ که‌ ئیتر شانسی کاروه‌رگرتنیان که‌م ده‌بێته‌وه‌.

  ‌ 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".