Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوودی سه‌ره‌کی که‌متر ناکرێته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 11 november 2011 kl 13.44

سوودی سه‌ره‌کی (Styrränta) به‌له‌سه‌دا 2 که‌ بانکی گشتی (Riksbanken)  دیاریی کردووه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئابووری ئێستادا  په‌سه‌ند و گونجاوه‌. ئه‌مه‌ ستێفان ئینگڤێسی سه‌رۆکی گشتی ریکسبانکه‌ن ڕایگه‌یاند. له‌کاتێکدا که‌ له‌ وڵاتانی جیهاندا گه‌شه‌و جوڵه‌یه‌کی وا هه‌یه‌ که‌ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت سوودی قه‌رز که‌م بکاته‌وه‌. به‌ڵام به‌ڕای ئینگڤێس ئه‌و باری قه‌رزارییه‌ی ئه‌ورووپای تێ که‌وتووه‌ ده‌کرێت چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و دۆخه‌ وه‌ک خۆی به‌رده‌وام بێت ئه‌و کات بۆ گه‌رمکردنه‌وه‌ی بازاڕ سیاسه‌تی داراییان ده‌گۆڕن و سوودی سه‌ره‌کی که‌م ده‌که‌نه‌وه‌.  

بانکی ناوه‌ندیی ئه‌ورووپی له‌م دواییه‌دا کتوپڕ سوودی جله‌و‌کاری بۆ له‌سه‌دا 1.25 که‌م کرده‌وه‌، ئه‌مه‌ نرخی کرۆنی سویدی به‌رز ده‌کاته‌وه‌ و به‌سووده‌ ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌ی نوێ بێته‌ سوید به‌ڵام بۆ پرۆسه‌ی نارده‌ی سوید خراپه‌ به‌تایبه‌ت که‌ کۆمپانیاکانی نارده‌ به‌رهه‌مه‌کانیان به‌ دۆلار و یورۆ ده‌فرۆشن.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".