Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕەخنە لە مەرجە نوێکانی چاودێریی نەخۆشانی فەرامۆشی کراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 april 2012 kl 15.39

سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان داوای توندکردنەوەی ڕێساکانی بواری چاودێریی نەخۆشانی فەرامۆشی (demensvård) دەکەن وەک دوێنێ ڕایانگەیاند دەوڵەت بەدواداچوونی ورد و درشت بۆ شێوازی بەڕێوەبەردنی ئەو بنکانە هەبێت. بەڵام کۆمەڵەی نەخۆشانی فەرامۆشی ڕەخنەگرن دەڵێن گەر ئەو ئەرکە بدرێتە دەستگە دەوڵەتییەکان خزمەتگوزارییەکان کەمدێنن.

-  پێ دەچێت ئەو سیستێمە زۆر خاووخلیچک بسوڕێ هەربۆیە گومانی ئەوە دەکەم کە بە ئامانجەکانی بگات، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی نەخۆشانی فەرامۆشی ستینا کلارا یولسترێۆم دەڵێت بە پیێ ئەو پێشنیازە کاربەدەستانی دەوڵەت پێشوەخت پێداویستییەکانی نەخۆشانی فەرامۆشی دیاری دەکەن لەکاتێکدا ئەو پێداویستییانە هەمیشە لە گۆڕاندایە، بۆ نموونە نەخۆشێک ڕەنگە ڕۆژێک زۆر پێویستی بەیارمەتییە و بەپێچەوانەشەوە. هەربۆیە ئێمە باوەڕمان بەتیمێکی کارمەندانی جێگیر هەیە کە نابێت کەم بکرێتەوە جگە لەوە سەرپەرشتیکارێکیش پێویستە کە بتوانێت لەکاتی پێویستدا کارمەندی زیاتر داوا بکات.

سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان (Socialstyrelsen) داوای توندکردنەوەی ڕێساکانی بواری چاودێریی نەخۆشانی فەرامۆشی (demensvård) دەکەن بەشێوەیەک دەوڵەت بەدواداچوونی ورد و درشت بۆ شێوازی بەڕێوەبەردنی ئەو بنکانە هەبێت. بۆ نموونە کۆمۆنەکان بەردەوام ئاگایان لە پێداویستییەکانی ئەو بنکانە بێت و پێشنیازی ئەوەش کراوە کە بەدرێژایی شەو کارمەند لەو بنکانەدا ئامادەبن و سەردانی نەخۆشەکان بکەن. 

بەپێی ئەو ڕێسا نوێیانە نوێنەرایەتی کاروبارەکۆمەڵایەتییەکانی هەر کۆمۆنێک دەبێت هەڵسەنگاندنێکی تایبەت بەپێی پێداویستی هەر نەخۆشێک بکات بۆ نموونە یارمەتی بۆ ئامادەکردنی خواردن، پاکوخاوێنی و پیاسەکردن. جا چونکە ئەوم نەخۆشانە باری تەندورستییان لە گۆڕانێکی خێرادایە دەبێت پێداویستی و سەردان و چاودێریکردنیشیان پێیە بگونجێنرێت. بەڵام دیسان یولستریۆم گومانی هەیە و دەڵێت گەر کۆمۆنەکان ئەو کارە بگرنە دەست ترسی ئەوەهەیە کە سەرچاوەکان لە هەڵسەنگاندنی  پێداویستی هەر کەسێکدا بەهەدەر بڕۆن باشتر وایە ئەو هەڵسەنگاندنانە لەلایەن ئەو بنکەی چاودێرییەوە ئەنجام بدرێت کە نەخۆشەکەی لێیە و لەسەر ئەرکی چاودێرییەکانیش ڕەخنە گرە.

- بەپێی پێشنیازەکە ئەرکی چاودیریکردنەی کاروبارەکان لە بواری چادوێری نەخۆشانی فەرامۆشی لەئەستۆی کۆمۆنەکاندایە، یولستریۆم دەڵێت ئێمە واتا سەندیکای نەخۆشانی فەرامۆشی چاودێرێکی بێلایەنمان دەوێت نەک کۆمۆنەکان خۆیان چاودێری کارەکانی خۆیان بکەن.

سەندیکای نەخۆشانی فەرامۆشی 130 ڕێکخراوی لە سەراسەری سویددا هەیە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوانەش زۆرینەیان لە کەسوکاری نەخۆشەکانن، ساڵی 2003 لە ڕاپرسیەکدا لەگەڵیان دەرکەوت کە 2 لە دەیان پێی وابوو کە کارمەندای چاودێری نەخۆشەکانیان ژمارەیان کەمە، ساڵی پاریش لە ڕاپرسییەکی هاوشێوەدا هەشت لەدەیان هەمان ڕایان هەبوو.  هاوڕای دەرئەنجامی ئەو ڕاپرسییانە ڤیلهێلمینا هوفمان سەرۆکی ناوەندی نەخۆشی فەرامۆشییە (Demens Centrum) کە پێی وایە پێشنیازەکانی سەرۆکایەتی کاروبارەکۆمەڵایەتییەکان شتێکی باشە بەڵام کارمەندی زیاتر پێویستن.  

 - من شایەتحاڵی ئەوەم کە کارمەندانی بواری چاودێری نەخۆشیی فەرامۆشی کەمتر بۆتەوە ئەمە لەکاتێکدایە کە ئاگایی زیاترمان لە پێداویستییەکانی ئەو کەسانەیە، واتا دژەڕێڕەو هەیە لە پلان و کارەکاندا ئەمە بەربەستە و ڕێ لەوە دەگرێت خزمەتگوزاری باش و چادوێری پێویست پێشکەش بکرێت.

ڤیلهێلمینا  هوفمان  لەبەردەوامی قسەکانیان ئاماژە بە هۆکاری کەمکردنەوەی کارمەندانی چاودێریی بنکە تەندروستییەکانی نەخۆشی فەرامۆشی دەدات ئەو دەڵێ لە پرۆسەی دەستپێوەگرتنی بودجەی کۆمۆنەکاندایە  خزمەتگوزاری ئەو بوارە خراپتر بووە.  هوفمان دەڵێت دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی گونجاو پێویستی بە پارەی زۆر نییە ئەگەر پلانی باشی بۆ دابنرێت.

جێی ئاماژەیە لە حاڵی حازردا سەدوپەنجا هەزار کەس لە سویددا نەخۆشی فەرامۆشیی دێمێنسیان هەیە، ساڵی 2010 بە نموونە بیستوچوار هەزاریان لە خانەکانی چادوێریدا دەژیان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".