Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیس لە لێکۆڵینەوە لە تاوانی شەرەف ناکارامەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 4 april 2012 kl 11.41
سارا موحەمەد
(9:43 min)
سارا موحەمەد ، وێنە لە فەیسبوکەکەی وەرگیراوە

تەنها شانزە لە سەدوحەڤدە سکاڵای تایبەت بە تاوانی شەرف دەگاتە داداگا و سزاگەیاندن، ئەمە لە ڕاپۆرتێکی نوێی ئەنجومەنی بەرگرتن لە تاوان ( Brå) ئەمڕۆ ئاشکرا بوو کە پۆلیس شارەزایی پێویستییان سەبارەت بەو تاوانانەن نییە کە بە پاساوی شەرەف ئەنجام دەدرێن. برۆ لەسەر داوای پۆلیسی گشتی لە سەدوحەڤدە لێکۆڵینەوەی ساڵی 2009 وردبۆتەوە و گفتوگۆی لەگەڵ پۆلیس، دادوەری گشتی و کارمەندانی بنکەکانی پشتگیری ژنان ئەنجام داوە کە بەشداری ئەو لێکۆڵینەوانە بوون.

ئێمما ئێکستریۆم لێکۆڵەوەر لە ئەنجومەنی بەرگرتن لە تاوان ئاماژە بە کەموکورتییەکان لە کاری دەستگە پەیوەندیدار و کاری پۆلیسدا دەکات.  

-   پۆلیس توانای ئەوەیان نییە کە وێنەیەکی تەواو و گشتگیر سەبارە بە بارودۆخی ئەو ژنانە و ڕووداوەکانیان هەبێت جگە لەوە بەپێی پێویست لێکۆڵینەوە نە لەگەڵ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە تاوانەکایان ئەنجام داوە نە لەگەڵ ژنە قوربانییەکان. سەبارەت بە کارامەیی و زانیاری پۆلیس لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا ئێکستریۆم دەڵێت ئەوەشیان جێی پرسیارە چونکە پۆلیس زانیاریان سەبارەت بە چۆنییەتی لێکۆڵینەوە لە تاوانی شەرەف هەیە بەڵام دەبێت باشتر بن و زانیارییەکانیش بۆ رێکخراو و لایەنەکانی تر بڵاوبکرێتەوە.

بۆئەوەی تاوانەکانی شەرەف باشتر لێبکۆڵرێتەوە و دەرئەنجامەکانی باشتر بن ئێما ئێکستریۆم پێشنیازی ئەوە ئەکات کە پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی ورتر بێت و گروپێکی نەتەوەیی پێک بهێنرێت کە ئەرکی ئەوەبێت کە زانیاری و ئەزموونەکان لەبواری تاوانەکانی شەرەفدا بگەیەنێتە دەستگە و ڕێکخراوەکانی پۆلیس لە سەراسەری وڵاتدا بەڵام گرنگتر لەوانە پێشوازی کردنە لەو قوربانییەکان و پشتگیری کردنیانە.

هەر بەنموونە ساڵی 2009 نزیکەی 300 سکاڵا گەشتبوونە پۆلیس بەڵام بەپێی شارەزایان ڕووداو و تاوانەکانی شەرەف زۆر لەوە زیاترن بەڵام رووناکی نابینن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".