Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەندەرش بۆری: دژ بە بانکەکانتان ڕاپەڕن!

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 5 april 2012 kl 10.43
foto:Scanpix

بانکەکان لەدوای ساڵی 2009 ەوە لەدوای قەیرانە ئابوورییەکەوە قازانجێکی زۆریان لەسەر سوودی قەرزی خانوبەرە (bolåneränta) کەڵەکەکردووە ئەمە لە کاتێکدایە کە بانکی سەراسەری سوودی سەرەکی (styränta,repåränta) کەم کردۆتەوە واتا ئاستی سوودی قەرزی خانوبەرە هاوتەریبی سوودی سەرەکی کەم نەکراوەتەوە. وەزیری دارایی ئەندەرش بۆری هانی هاوڵاتییان دەدات کە لە بانکەکان ڕاپەڕن و داوای کەمکردنەوەی سوودی قەرزەکەیان  بکەن گەرنا بانکەکەیان بگۆڕن.

-         پێم وایە کە خەڵکی پێویستیان بە ئامرازێک بوو تا بتوانن لە ڕێکەوتنەکانیان لەگەڵ بانکەکاندا پەنای بۆ بەرن، ئولێ زاکریسۆن بەڕێوەبەری بەشی ئابووری لە ڕۆژنامەی (Svenska Dagbladet) دەڵێت ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان گەشتونەتە ئەو باوەڕەی کە باشتر وایە خۆیان لەگەڵ بانکەکاندا بۆ کەمکردنەوەی سوودی قەرزەکەیان هەوڵ بدەن. 

ڕۆژنامەی (SVD) پلاتفۆرمێکیان لە ماڵپەڕەکەیان سازکردووە کە هەرکەس پێی خۆش بێت دەتوانێ بڕی قەرزی خانوبەرەکەی، سوودی قەرزەکە و پۆستئەدرێسەکەی ڕابگەیەنێت بەو شێوەیە نەخشەیەکی جوگرافی سوودی قەرزی خانووبەرە لە سویددا دێتە ئارا کە هاوڵاتییان بە ئاسانی لەو ڕێیەوە زانیاری دەگۆڕنەوە. ئەو سەکۆ ئینتەرنێتییە تەنها پێنج ڕۆژە سازکراوە بەڵام هەژدە هەزار کەسی کۆکردۆتەوە و بۆ هەمووان واڵایە. 

 ئەمەی ڕۆژنامەی سڤێنسکاداگبلادێت کردوویەتی بەشێکە لەو ڕاپەڕینەی دژ بە بانکەکان ڕاگەیەنراوە، ئاخر بانکەکان لەدوای ساڵی 2009 ەوە لەدوای قەیرانە ئابوورییەکەوە قازانجێکی زۆریان کردووە لەکاتێکدا سوودی قەرزی خانوبەرە (bolåneränta) چەقبەستووە، هەمان کات کە بانکی سەراسەری سوودی سەرەکی (styränta,repåränta) کەم کردۆتەوە واتا ئاستی سوودی قەرزی خانوبەرە نەگۆڕە و هاوتەریبی سوودی سەرەکی کەم نەکراوەتەوە.

وەزیری داراییش ئەندەرش بۆری لەگەڵ ئەم ڕاپەڕینەدای خەڵکی دایە و هانی هاوڵاتییان دەدات کە لە بانکەکان ڕاپەڕن و داوای کەمکردنەوەی سوودی قەرزەکەیان  بکەن گەرنا بانکەکەیان بگۆڕن.

ئولێ زاگریسۆنیش لە ڕۆژنامەی سڤێنکساداگبالدێتەوە دەڵێت کێشەیەکەی تر ئەوەیە کە هاوڵاتییان نازانن سوودی قەرزی خانووبەرە چۆن دیاری دەکرێت و حساباتی بانکەکان تێناگەن، لە کاتێکا بانکی سەراسەری سوود کەم دەکاتەوە کەچی سوودی بانکەکان لەجێی خۆی وەستاوە. ئامانجی ئێمەش لە داهێنانی ئەو سەکۆیە ئەوەیە کە ئەو بۆشایییە نەبوونی زانیاریی پڕ بکەینەوە بەشێوەیەک هاوڵاتییان بە زانیاری هاوکاری یەک دەکەن، بۆ نموونە دەتوانی بڕی سوودی قەرزی کەسێکی تر کە لەو سەکۆئازادەدا ڕآیگەیاندووە نیشانی بانکەکەت بدەیت کە چەندە کەمە و بیکەیتە فشار لەسەر بانکەکەت تا ئەوانیش سوودی قەرزەکەت بۆ کەم بکەنەوە. 

تا ئێستا چوار بانکە گەورەکە هیچ کاردانەوەیەکیان سەبارەت بەم سەکۆ ئازادە نەبووە بەڵام زاکریسۆن دەڵێت هەژدە هەزار هاووڵاتی  بەشداری ئەو سەکۆیەن واتا بانکەکان ناتوانن خۆ گێل بکەن و ئەبێت بڕیارەکانی داهاتوویان لە بەڕڕۆشنایی ئەو گۆڕانکاریانەوە بێت.

زاکریسۆن هەروەها دەڵێت ئەگەر هاوڵاتییەک کە قەرزی خانووبەری هەیە لەهەمان بانکدا سەرمایە و کارە دارایەکانی تری کۆکردبێتەوە بۆ نموونە فۆند و پشکی هەبێت ئەوا لە قازانجێتی و دەتوانێت ئاسانتر داوای کەمکردنەوەی سوودی قەرزەکەی بکات.

هەرچی بانکەکانە کەڵەکەکردنی قازانجەکانیان بەوە پاساو دەدەنەوە کە بەهێزکردنی سەرمایەی بنەڕەتی  پەیڕەویکردنی مەرجی دابینکردنی سەرمایەیە کە لەپاش قەیرانە ئابوورییەکەوە هاتۆتە ئاراوە. بەو مانایەی بانکەکان دەبێت خۆیان ئەوەنە سەرمایەیان هەبێت کەبەشی قەرزی هاوڵاتییان بکات و بەرگەی زەرەرە گەورەکان بگرن.

هەروەها بانکەکان دەڵێن کە ئەوە قەرزەی خۆشیان بۆ دابنینکردنی قەرزی خانوبەرەی هاوڵاتییان وەری ئەگرن گران لەسەریان ئەکەوێت. بەڵام ئەمە لە توڕەیی هاوڵاتییان کەم ناکاتەوە کاتێک بانکەکان بە ملیاردەها کرۆن قازانج کەڵەکە دەکەن وبەڕێوەبەرانیش لەو قازانجە بە پاداشتی گەورە خەڵات دەکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".