Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوا بەڵگەنامەی مایەپووچیی ساب گەشتە دادگا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 april 2012 kl 10.06
foto: Scanpix

ئەمڕۆ بەڵگەنامەی لێکۆڵینەوە لە داهات و قەرزی گەورە کۆمپانیای ساب (Saab Automobile) و لقەکەی (Powertrain) گەشتە دادگای سەرەتایی بەپێی بەڵگەنامەکە قەرزەکانی ساب سیانزە ملیارد کرۆنە و داهاتەکەشی نزیکەی تەنها سێ ملیارد ونیوە. ئەمە دوایەمین قۆناغە لە پرۆسەی مایەپوچی ئەو کۆمپانیایە و دوایەمین بواریشە بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزوویان لە کڕینەوەی کۆمپیانیاکەیە. پرسیار ئەوەیە کۆمپانیایەک کە هیچ کارمەندی نەماوە و بەو حاڵەیەوە ئاخۆ کێ بیکڕێت و چی لێبکرێت.

-  ئەوە پرسیارێکی زۆر بەجێیە، هەموو ئەو ئەندازیارانەی لە ساب کاریان دەکرد یان لە کۆمپانیایی دیکەدا کار دەکەن یان ئەوەتا خۆیان پرۆژەی نوێیان دەست پێ کردووە، هەرچی کارمەندەکانیشە لەکار دەرکراون ستێفان لێۆفگرێن دەڵێت هەرچی بینای کۆمپانیاکەشە نیوەی لەلایەن کەسانی ترەوە کڕدراوەتەوە. جا ئەوە پرسیارێکی زۆر بەجێیە کە جا چی ماوە بۆ ئەو کەسەی ئەیکرێتەوە و ئەوەشی ئەیکڕێتەوە ئاخۆ چی لێ بکات.

ئەمڕۆ بەڵگەنامەی لێکۆڵینەوە لە داهات و قەرزی گەورە کۆمپانیای ساب

(Saab Automobile) و لقەکەی (Powertrain) گەشتە دادگای سەرەتایی بەپێی بەڵگەنامەکە قەرزەکانی ساب سیانزە ملیارد کرۆنە و داهاتەکەشی نزیکەی تەنها سێ ملیارد ونیوە، واتا قەرزەکانی ساب زیاتر بوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا. ئەمە دوایەمین قۆناغە لە پرۆسەی مایەپوچی ئەو کۆمپانیایە و دوایەمین بواریشە بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزوویان لە کڕینەوەی کۆمپیانیاکەیە.

بەهەرحاڵ تا ئێستا کۆمپانیایایەکەی هیندی بەناوی (Mahindra) ئارەزووی خۆی بۆ کڕینی سابی ئاشکرا کردووە، هەرچی (Youngman)ی چینیشە لە زووەوە حەزی لە کڕینی سابە بەڵام بەهۆی کێبەرکاری لەگەڵ خاوەنداریی ئەمەریکی ساب جێنرالموتورس پێ ناچێت بیباتەوە.  بەڵام کۆمپانیایەکی تورکیش بەناوی (Brightwell Holding) پێی خۆشە ساب بکڕێتەوە بەڵام ئەویش دەبێت جێنرالموتورسی ئەمەریکی پەسەندی بکات ئینجا دەتوانێت ساب بکرێت.

جێی باسە هەفتەی داهاتووش لە دادگای سەرەتایی (Vänersborg) کۆبوونەوەی ناسراو بە (Edgångssammanträdet) بەڕێوە دەچێت کە تێیدا لە ڕاست و دروستی ئەو قەرز و داهاتەن دەکۆڵرێتەوە کە گەشتۆتە دادگا.

 جا ئەوەی کە گەورە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی ساب مایوپووچ بووە مانای ئەوەیە کە کەسانێکی زۆر بێکار دەبن، ئەمە لە ناوچەیەکدایە کە ژمارەی بێکاری بەرزە تێیدا لە ترۆلهێتتان (Trollhättan). داهاتووی ئەو کارمەندانەی سابیش کەوتۆتە سەر ئەوە بە چ پسپۆرییەک و لە چ بوارێکدا لە ساب، کاریان کردووە بۆ نموونە ئەندازیارەکان هەر زوو کاریان لە شوێنی دیکە دەست کەوتووە بەڵام ئاسنگەرەکان کە ئوتومبیلیان دروست دەکرد گرانتر کاریان دەست دەکەوێت. بەڕای ئێڤا لیند پێرنهێیم بەڕێوەبری بازاڕیکار لە کاردۆزگەی هەرێمی یۆتەلاند.

-   لەحاڵی حازرا نزیکەی لەسەدا پەنجای ئەندازیارەکانی ساب کاری نویێان دۆزیوەتەوە  بەڵام تەکنیکارانی ئاسنگەر لەسەدا دەیان کاریان چنگ کەوتۆتەوە. ئەوەش بلێم ئێڤا لیند دەڵێت کە بارودۆخەکە بەگشتی باشە و لە گۆڕاندایە بۆ نموونە لە هەرسێ شارەکەکەدا ئودێڤاللا، ترۆللهێتتان و ڤێنەربۆری ڕۆژانە بیست لە بێکارکەوتوانی ساب کەوتوونەتەوە سەر کار.

جێی ئاماژەیە نزیکەی هەزاروچوارسەد تەکنیکار، ئاسنگەر لە کارگەی ساب کاریان دەکرد، بە مەزەنەی لەیف هۆکانسۆن نوێنەری کرێکاران لە سەندیکای (IF Metall) نزیکەی دووسەد لەو کرێکارانە و زۆربەیان لە کارگەی ڤۆلڤۆ لە یۆتۆبۆری کاریان وەرگرتووە.

جا بۆ پشتگیری ئەو کرێکار و کارمەندانەی لە دەرئەنجامی مایەپووچی کارگەی ساب بێکار بوون کاردۆزگەی ترۆللهێتتان هەوڵێكی زۆری داوە تا خۆ بگرنەوە بۆ نموونە زانیاریدان سەبارەت بە خوێدنندی پێشەیی و ڕاهێنان و چالاکی تر، ئێڤا لیند پێرنهێیم بەڕێوەبەر لە کاردۆزگە دەڵێت ئەو کەسانە تازە بێکار کەوتوون و کارامەیی و ئەزموونی زۆریان پێیە کە دەبێت بخرێنەوە کار هەربۆیە هەوڵێکی زۆریان بۆ دەدەین لە رێی پەیوەندی بە خاوەنکرانەوە بەڵام هەڵبەتە گرنگی بە بێکارانی تریش دەدەین چونکە ئەم ناوچەیە پێش  مایەپووچبوونی سابیش ژمارەی بێکاری زۆر هەبووە. 

لەیف هۆکانسۆن نوێنەری سەندیکای (IF Metall) دەڵێت هەرچەندە ژمارەیەکی زۆری کرێکار و کارمەندی ساب بێکار کەوتوون کەچی هێشتا کۆڵنەدراوە و هەموو بەو هیوایەن کە ساب لەسەر پێ خۆبگرێتەوە و بکەوێتەوە بەرهەمهێنان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".