Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بڕیاری مانگرتنی کارمەندانی بواری بازرگانی هەڵوەشایەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 13 april 2012 kl 10.07
wêne: Pontus Lundahl/Scanpix

پاش ئەو دانوستاندنە دوورودریژەی نێوان سەندیکای سەراسەریی کرێکارانی  سوید لە بواری بازرگانی، ئێل ئوو و خاوەنکارانی بازرگانیی سوید کە هەموو ڕۆژی رابردووی خایاند ڕێککەوتننامەیەکی نوێی یەکسالە نووسرا و بەمجۆرە کۆتایی بە پلانی ئەو مانگرتنە هێنرا کە بڕیار بوو لە نیوەشەوی ڕابردووەوە دەست پێبکات.

بە پێی ڕێککەوتنەکە مووچەی کارمەندانی فرۆشگەکان مانگانە ٧١٠ کرۆن زیاد دەبێ. ئەوەش یانی ٣،٣ لەسەد بۆ ئەو کارمەندانەی بواری بازرگانی کە مانگێ ٢١ هەزار کرۆنیان مووچە هەیە. لەم بەرزبوونەوەی مووچەدا هەموو کەس ٣٩٠ کرۆنی زۆ زیاد بووە و باقییەکەی خۆیان  بە شێوەی ناوخۆیی دابەشی دەکەن.

کارمەندانی بەشی ئەمبار ٦٦٥ کرۆنیان بە مووچەی مانگانە زیاد بووە. هەروەها دوو لایەن پێکهاتن لەسەر ئەوەی پراکتیک بۆ فێربوونی کار بۆ گەنجان تا تەمەنی بیست ساڵی بێت و مووچەکەشیان بەبڕی ٧٥ لەسەدی یەکەم مووچەی کارمەندێک بێت.

بەپێی ئەم ڕێککەوتنە ئەو کارمەندانەش کە بۆ ماوەیەکی کورت دامەزراون بۆیان هەیە پاش ساڵێک کار لەلای هەر هەرمان خاوەنکار، بە شێوەی دایمی تەعیین ببن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".