Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کارگەی چەک لە سعودییە بە پارەی دەستگەی هێزی بەرگری بەڕێوە چووە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 april 2012 kl 14.44
Foto: Hassan Ammar, Anders Wiklund/Scanpix.

ئەو پارانەی بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەی دامەزراندنی کارگەی چەک لە سعودیە بەکارهێنراوە لەلایەن دەستگەی ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی هێزی بەرگرییەوە (FOI) تەرخان کرابووە. ئەم زانیارییە بەڕێوەبەری گشتی کارگەی (SSTI) کە خۆیان ئەو پڕۆژەیەیان بەرێوە بردووە بە دەستگەی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید (Ekot)ی ڕاگەیاندووە . ئەمە یەکەمجارە کەسێک بە ئاشکرا باسی لەو خاڵە کردووە کە تا ئێستا دەستگەی هێزی بەرگری هەوڵی شاردنەوەی داوە.

بەپێی سەرچاوەکانی ئێکۆت (Ekot) ئەوە بەڕێوەبەری گشتی ئەو کاتی ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی هێزی بەرگری مادالێن ساندستریۆم بووە کە ئەرکی دامەزراندنی ئەو کارگە تایبەتەی داوەتە دیک سترێنگ بەڵام ئێستا ساندستریۆم دەڵێت کە شتی وای لەبیر نییە کە ئەو لە کاری وادا بەشدار بووبێت.

ئەمە یەکەمجارە کەسێک بە ئاشکرا باسی لەو خاڵە کردووە کە تا ئێستا دەستگەی هێزی بەرگری هەوڵی شاردنەوەی داوە. ئەو کارگە ناوەندییە کارگەیەکی کارتۆنییە کە حوکوومەتی سویدی ئەرکی بەرێوەبردنی پرۆژەی کارگەی چەکی لە سعودییە پێ سپاردبوو، بەڵام لە ڕاستیدا کاری ئەو کارگەیە سەربەخۆ نەبووە وەک ئەوەی لە دۆکومێنتەکاندا تۆمار کراوە بەڵکە چەند کەسێکی دەستگەی دەوڵەتیی هێزی بەرگری پەیوەندیان لە کارەکاندا هەبووە.

هەر پاش ئەوەی دەستگەی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئاشکرای کرد کە سوید یارمەتی سعودییەی داوە بۆ دامەزراندنی کارگەی چەک لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".