Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دادگای یەکیەتیی ئەوروپا یاسای ئیپرێدی لا پەسەندە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 april 2012 kl 14.32

یاسای بەرگرتن لە بڵاوکردنەی پەڕگەی ئینتەرنێتی وەک فیلم و موسیک کە بە یاسای ئیپرێد (Ipred) ناسراوە و دووساڵە خراوەتە کار لەلایەن دادگای یەکیەتیی ئەوروپاوە پەسەندە و لەگەڵ ڕێکارەکانی تایبەت بە پاراستنی زانیاریی ئینتەرنێتی ناکۆکییان نییە ئەمە ئەمڕۆ پارێزەری گشتی دادگای یەکییەتی ئەوروپا ڕایگەیاند.  بەپێی ئەو ڕاگەیاندنەی دادگای یەکیەتیی ئەوروپا یاسای ئیپرێد لاری تێدا نییە و لە پرسی پاراستنی زانیاری شەخسی و مافی کۆپیکردنەوەدا یاساکە تەرازە.

ئەمە لەڕوانگەی یەکەم دادگایی تایبەت بەو پرسە ڕاگەیەنراوە و کە تایبەتە بە سکاڵای پێنج چاپخانە کە دژ بە هێڵی ئینتەرنێتیی بە ناوی ئێ فۆن (Ephone) بەرزیانکردبۆەوە ئەمە پاش ئەوەی ئێ فۆن ئامادە نەبوو زانیاری ئینتەرنێتی ئەو کەسانە بدات کە بەرهەمە دەنگییەکانی ئەو چاپخانانەیان بێ پرس بڵاوکردۆتەوە.

یاسای ئیپرێد  لە یەکی مانگی ئەپریلی 2009ەوەکەوتۆتە کار و بەو پێیە کۆمپانیاکانی موسیک و کارگەکانی کتێبی دەنگیی بۆیان هەیە زانیاری شەخسی ئینتەرنێتی ناسراو بە (ip adress) ئیپی ئەدرێسی ئەو کەسانەیان دەست بکەوێ کە بە نایاسایی بەرهەمەکانیان بڵاو دەکەنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".