Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پێشنیاز کراوە خاوەنکار تەمەنی کارخواز بە مەرج نەگرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 april 2012 kl 14.35

نزیکەی لەسەدا حەفتای بەساڵاچووان لەتەمەنی شەستوپێنج ساڵیدا خۆ خانەنشین دەکەن ئەمە لەکاتێکدایە کە چەندین ساڵە تەمەنی شەسوپێنج ساڵی وەک مەرج بۆ خانەنشینی لەیاسادا نەماوە. ئەمە لێکۆڵینەوەی تایبەت بە تەمەنی خانەنشینی دەریخستوە کە ئەمڕۆ خرایە بەردەست حوکوومەت.

لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە کە خاوەنکاران و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بازاڕی کاردا دەبێت چیتر چاوپۆشی لە مەرجی تەمەن بۆ دامەزراندن بکەن، هەر ئەو لێکۆڵینەوەیە ئاماژە بەو هەڵوێستە خراپە دەکات کە لە بازاڕی کاردا باوە و کەخەڵکی بەتوانا هەن بەڵام بەهۆی تەمەنەکەیانەوە کاریان نادرێتێ. جا لە پێشنیازە لێکۆڵینەوەیەکی دیشدا کە لەسەر ئەو پرسە ساڵی داهاتوو دەدرێتە حوکوومەت کاڕرایی تایبەت پێشنیاز کراوە کە تەمەنی خانەنشینی لەوەی کە باوە بەرز بکرێتەوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".