Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوفیا ئارکێلستێن پۆستەکەی جێهێشت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 20 april 2012 kl 14.36
1 av 2
Moderaternas partisekreterare före detta Sofia Arkelsten. Foto: Bertil Ericson/Scanpix.
Kent Persson blir Moderaternas nye partisekreterare efter Sofia Arkelsten. Foto: Henrik Montgomery/Scanpix
2 av 2
Kent Persson blir Moderaternas nye partisekreterare efter Sofia Arkelsten. Foto: Henrik Montgomery/Scanpix

سکرتێری پارتی مۆدێراتەکان سوفیا ئارکێلستێن پۆستەکەی جێهێشت ئەمە سکرتێری ڕۆژنامەوانەی سەرەک وەزیران فرێدریک ڕەینفیلدت بە دەستگەی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید (Ekot) ی ڕاگەیاند. لەبری ئەو نوێنەری سیاسەتی بەرهەڵستکاری لە سەرۆکایەتی کۆمۆنی ئیۆرێبرو کێنت پارشۆن جێی دەگرێتەوە و ڕەيینفێلد سەبارەت بە پارشۆن دەڵێت کێنت پارشۆن مانای بەگوڕخستنی بارودۆخیێکی نوێێ سیاسەتە، واتا کارکردنی ژیرانەتر و نزیکتر لە مرۆڤەکان لە سەراسەری وڵاتدا و وردە وردە گۆڕانکاری بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە دەکەین.

ئەمە هەنگاوێکە لە پرۆسەی خۆئامادەکردنی مۆدێراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کە سەرەک وەزیران فرێدریک ڕەینفێلدت سوفیا ئارکێلستێن سکرتێری مۆدێراتەکانی لە پۆستەکەی لابرد و کێنت پارشۆنی هێنایە جێی.

 پارشۆن بەهۆی ئەزموونەکانی وەک سیاسەتمەداری کۆمۆن بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوە بەو ئامانجەی کە ڕێبازی پارتەکە بۆ کار کردن بۆ پرسی کۆنکرێتی و کێشەی ڕۆژانە بەهێز بکرێت. هەروەها پارشۆن کاری بۆ گەشەپێدانی سیاسەتی خۆشگوزەرانی کردووە. هەرچەندە کێنت پارشۆن ئەزموونی پەرلەمانیی نییە بەڵام پاییزی ڕابوردوو وەک ئەندامی سەرۆکایەتیی پارتەکە هەڵبژێردرا.

هەرچی سوفیا ئارکێلستێنە کە ئەمڕۆ پۆستەکەی جێهێشت ساڵی 2010 بوە سکرتێری پارتی مۆدێراتەکان بەڵام هەرزوو ڕەخنەی هاتە سەر کە جگە لە تاوانی گەندەڵی ساختەی لە مێژوودا کردووە بەوەی کە گوایا مۆدێراتەکان لە ساڵی 1921 خەباتیان بۆ مافی دەنگدانی ژن و دژ بە ئاپارتاید لە ئەفەریقا کردووە، کە بەڕای شارەزایان ئەمە شێواندنی مێژووە.

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".