Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید هەوای شارەکانی پاک نییە بۆیە دەبێت دادگایی بکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 20 april 2012 kl 14.18
foto:scanpix

هەوای زۆربەی شارەکانی سوید هێندە خراپە کە ناگاتە ئەو ئاستە خوازراوەی یەکییەتی ئەوروپا بە مەرجی هەوای پاکی داناوە. لەو کاتەوەی کە ڕێکاری تایبەت بە ڕاگرتنی پاکوخاوێنی هەوا لە ساڵی 2008 ەوە خرایە کار سوید مەرجەکانی شکاندوە و ئاستی گەردیلە پیسەکانی کەم نەکردۆتەوە، بەتایبەتیش لەو ناوچانەی شارە گەورەکاندا کە فشاری هاتوچۆی زۆرە. ساڵی ڕابوردوو بەو هۆیەوە سوید لە دادگای یەکیەتیی ئەوروپادا بە ڕێزنەگرتن لە ڕێکارەکان حوکوم درا، دەبێت ئەمساڵیش بەهەمان هۆ ڕاپێچی دادگا بکرێتەوە بەڕای کۆمەڵەی سروشتپارێزی.

-   میکاێل کارلسۆن سەرۆکی کۆمەڵەی سروشتپارێزی دەڵێت گەر جارێکی تر سوید ڕاپێچی دادگا بکرێت ئەوا بە گەمارۆی ئابووری سزا دەدرێت گەرواش کرا یانی سوید بۆ پرسی سروشت دەکەوێتە خۆ و ژیانی چەندەها ئینسان ڕزگار دەبێت. 

لە وەڵامی حوکوومەتی سوید بۆ کۆمسیۆنی ئەوروپی هاتووە کە سوید لەماوەی چەند ساڵێکی تردا مەرجەکانی یەکیەتی ئەوروپا بەجێ دێنێ و وەزیری ژینگە لێنا ئێک دەڵێت ئەوەش بەتەنها ئەرکی حوکوومەت نییە بەڵکە دەبێت لە ئاستی کۆمۆن و پارێزگاکانیشدا کاری بۆ بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".