Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پشتگیری لە سوسیالدیموکراتان زێدە بووە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 23 april 2012 kl 12.22
wêne: Anna Ahlström

سوسیالدیموکراتان ـ بە پێی ئەو ئامارە نوێیەی ناوەندی ڕاپرسیی سکۆپ بڵاوی کردۆتەوە ـ دیسان لە سەرووی خۆشەویستترین پارتییەکانی سویددان. ئەم پارتییە لە سێهەمین ڕاپرسیی بەدوای یەکدا دەچێتە پێشەوە و ٤،١ لەسەد زیاد دەکا و ئەم جار دەگاتە ٣٤،٩ لەسەد.


بەرهەڵستکارانی بەرەی سەوزوسوور ئێستا خاوەنی ٤٩،١ لەسەدی دەنگی خەڵکی سویدن و بە ئاشکرا لە ئالیانسی ڕاستیان بردۆتەوە کە ٤٣،٩ لەسەدی پشتیوانی خەڵکیان لەگەڵە. بە پێی ئەم ئامارە گشت حیزبەکانی ناو حکوومەت، پشتگیریی دەنگدەرانیان لەدەست داوە و پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان تەنیا ٢،٩ لەسەدی دەنگەکانی لەگەڵە و لە دەرەوەی پارلەماندا دەبێت. کەچی حیزبی دژەبیانیی دیموکراتەکانی سوید ١،٦ لەسەدی دەنگەکانی زیاد بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".