Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حکوومەت دەیەوێ کۆمۆنەکانی وڵات لێبڕاو بکات پەناخوازانی منداڵ و مێرمنداڵی بەتەنیاهاتوو وەربگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 23 april 2012 kl 13.40
wêne: Stig-Åke Jönsson/Scanpix

سوید لە ناو وڵاتانی ئەورووپادا زیاتر لە هەمووان پەناخوازی منداڵ و مێرمنداڵی بەتەنیاهاتوو وەردەگرێ. کەچی ئەم پرسە لە ناو کۆمۆنەکاندا کاردانەوەی زۆر توند دەنێتەوە. دیارە بە دژ و لاگر. ئەمەش سەرەڕای ئەزموونی بەساڵانی وڵاتی سوید لە وەخۆگرتنی ئەم مێرمنداڵانەدا. هۆی کاردانەوەکان ئەوەیە کە کۆمۆنەکان ڕێژەیەکی زۆر کەمی ئەم پەناخوازانە وەردەگرن هەرچەند ڕێژەشیان هەردەم لە زیادبووندایە.

توبیاس بیلستروێم وەزیری کۆچی سوید لە حیزبی مۆدێرات دەخوازێ کە لە ماوەی دەسەڵاتی سیاسییدا ئەم سیاستە لەلایەن کۆمۆنەکانەوە ڕەچاو بکرێ کە پەناخوازانی منداڵ و مێرمنداڵی بەتەنیاهاتوو وەربگرن. ئەو دەڵێ ئێمە لە ماوەی شەش ساڵدا هەمان سیستەممان هەبووە و لەم ماوەیەدا هیچکات هاوسەنگی لەگٶڕێدا نەبووە. بۆیە دەبێ شتێک لەمبارەوە بکەین.

بە پێی ڕێککەوتننامەیەکی نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، پارەی زیاتر بە سەر ئەو وڵاتانەی پەناخواز روویان تێدەکا دادەبەشێنڕێ بۆ ئەوەی ڕەوشی پەناخوازە گەنجەکان باشتر بکرێت. یەکێ لە گرفتەکان قەتیسمانی ئەو پەناخوازە کەمتەمەنانە لەو خانوانەیە کە لە ڕاستیدا بۆ ماوەیەکی کاتی و تیژتێپەڕی مانەوەیان دانراون. نیگەرانییەکی دیکە، ڕەوشی تەندروستی و لێکۆڵینەوەی لەشساغییانە.

ساڵی ڕابردوو ٢٦٥٧ پەناخوازی کەمتەن بەتەنێ هاتنە سوید و ئەم ڕێژەیە هەرگیز وا زۆر نەبووە.  سویدیش تاکە وڵاتی یەکێتیی ئەورووپایە کە ئەم هەمووە پەناخوازی بەتەنیاهاتووی منداڵ و مێرمنداڵ ڕووی تێدەکەن.

بە ڕێککەوتن بێت ئەوا ٢٣٥ کۆمۆنی سوید قەبووڵیان کردووە کە ئەم پەناخوازانە وەربگرن کەچی جێگەیان بۆ نادۆزنەوە. بۆیە و بەناچار هەر لەم ماڵە کاتییانەدا دەمێننەوە. توبیاس بیلستروێم دەڵێ هەرچەند ئێمە هانی کۆمۆنەکانمان داون و ژمارەی ئەو کۆمۆنانەش کە پەناخوازی گەنج وەردەگرن زێدەتر بوون بەڵام دیسان بەش ناکا و جێگەمان کەمە.

کاترینێ‌هۆڵم یەکێ لەو کۆمۆنانەیە کە وەها ڕێککەوتنێکی بۆ وەرگرتنی پەناخوازی منداڵی بەتەنیاهاتوو لەگەڵ دەزگای کۆچ نەبووە و حەزیش بە وەها ڕێککەوتنێک ناکات. یۆران دالستروێم سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانیی ئەم کۆمۆنە لە حیزبی سوسیالدیموکرات دەڵێ ئەم هەمووە بەرپرسییە بە ئێمە هەڵناگیرێ. حوکوومەت خۆی یاسای پێ نانووسرێ و بە پارەیەکی کەم  ئەو کەسانە لەسەر ئێمە دەکات. ئێمە خۆمان کار و بەرپرسیمان زۆرە، فێرگە و چاوەدێری لە بەساڵاچوان و هی تریش!

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".