Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژنانی داڵدەخواز هەر دێ و زیاتر دەبن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 23 april 2012 kl 14.38
wêne: Scanpix

ژمارەی ئەو ژنانەی لە ماڵە ئەمنەکاندا جێیان نابیتەوە و داڵدە نادرێن بەڕێژەیەکی یەکجار بەرز، زێدە بوون. ساڵی ڕابردوو داوای ١٣٦٦ ژن بۆ داڵدەدران لەم ماڵە ئەمنانە ڕەد کرایەوە. ئەمەش لە چاو ساڵی پێشتری ٣٣٦ کەس زێدەتر بووە.

لە ساڵدا سەرجەم نزیکەی ١٠٠٠ ژن لەو ٨٠ خانووە تایبەتییەی داڵدەی ژنان لە گشت وڵاتدا شوێنیان دەدرێتێ کە فیدراسیۆنی رۆکس بۆی دابین کردوون.

سەرۆکی فیدراسیۆنی رۆکس، خاتوو ئانگێلا بیوسانگ ئاواتی ئەوە دەخوازێ کە یاسای قەدەغەی چاوپێکەوتن (besöksförbud) لە سویدیش وەک ئەوەی وڵاتی نەمسا، ئوتریش، ئاڵوگۆڕی وای بەسەردابێ کە ئەو ژنانەی لێیان دراوە تەنانەت کاتێ هەر لە هەمان ماڵیشدا ماونەتەوە، یارمەتیان بدرێ و ئامادەی هاداتوویەکی نوێ بکرێن. ئەو دەڵێ سەرۆکوەزیر بەڵێنیی داوە بەڵام ئێستا سیاسەتمەدارانن کە دەبێ گرفتەکە ببینن. ئێمە ئێستا پێویستیمان بە شوێنی ئامادەکردنی ژنان بۆ دەسپێکی داهاتوویەکی نوێ هەیە. مەنزڵگەیەک لە نێوان بنکەی داڵدە و ئەوەی داهاتوویان، بە سویدی (utslussningslägenheter).

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".