Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتی ژینگە لە ڕێککەوتنی خۆی لەگەڵ حوکوومەت لەسەر پرسی پەناخوازان پاشگەز بۆوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 25 april 2012 kl 14.13
ئۆسا رۆسمۆن قسەبێژی پارتی ژینگە

پارتی ژینگەی سوید ئەمڕۆ پاشگەزبوونەوەی خۆی لە ڕێککەوتنامەی ساڵی رابردووی خۆی لەگەڵ حکوومەت لە سیاسەتی پەناخوازی و کۆچ ڕاگەیاند. لە وتارێکدا کە ئەم پارتییە لە لاپەڕەی دێباتی ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێتدا چاپی کردووە بە توندی گلەیی لە حوکوومەت دەکا کە حەز ناکا مافی پەناخوازان و کۆچبەرانی بێبەڵگە بۆ بەکارهێنانی چاوەدێریی پزیشکی هەراوتر ببێ و دەنووسێ کە هیچ مرۆڤێک نابێ لەبەر پاشخانێک کە هەیەتی نکۆڵیی بەکارهێنانی خزمەتی پزیشکیی لێبکرێ.

ئۆسا رۆسمۆن قسەبێژی پارتی ژینگە دەڵێ حوکوومەتی سوید پێشتر ئەرکی توێژینەوەیەک لەسەر چاوەدێریی پزیشکی بە پێی نیاز و بە مەرجی یەکسانی سپاردبووە لێکۆڵەران. ئێستا ئێمە دەمانەوێێ کە ئەم توێژینەوەیە ئەم بەهارە بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە نەک هەروا لە چەکمەجەی دیوەخاناندا هەڵپەسێراو بێ!

وەزیری کۆچی سوید توبیاس بیلستروێم ئەمجاریش ـ وەک پێشتر ـ وەڵامی داوەتەوە کە پرسی فراوانبوونی مافی بەکارهێنانی خزمەتەکانی نەخۆشەوانی بۆ هەموو کەس، جارێ لە ناو حوکوومەتدا تاووتوێ دەکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".