Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێککەوتننامەکانی نێوان سوید و چین

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 25 april 2012 kl 14.25
wêne: Jonas Ekströmer/Scanpix

هاوپێوەند لەگەڵ سەردانی سەرۆکوەزیری چین لە ستۆکهۆڵم، دوێنێ سوید چەند ڕێککەوتنامەی هاوکاریی لەگەڵ چین مۆر کرد.

ئەم ڕێکەوتننامانەی نێوان سوید و چین، لەسەر هەراوکردنی هاوکاریی دوو وڵات لە بواری ژینگە و وزە لە ئاستی بازرگانیدان. هەروەها داهاتوویەکی کاریگەرتر بۆ هێڵی ئاسن و چەند ناوەندی توێژینەوەی هێمنایەتیی ترافیکن بۆ وێنە لە ڕێگەی زانکۆی چالمرز لە یۆتێبۆری.

وێن جیاباو سەرۆکوەززیری چین لە کۆبوونەوەی چاپامەنیی خۆیدا پاش دیدار لەگەڵ فرێدریک ڕاینفێڵد  سەرکوەزیری سوید ڕایگەیاند کە سوید لە بواری پێشەسازیی بەرهەمی نوێدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و هاوکار و شەریکێکی باشە.

هەروەها شەش ڕێککەوتننامەی بازرگانیش لە نێوان کۆمپانیا سویدی و چینیەکان واژۆ کراوە بۆ نموونە ڕێکەوتتنامەیەک بایی نزیکەی دە میلیارد کرۆن لە لایەن دوو شەریکەی گەورەی موبایلی چینییەوە لەگەڵ کۆمپانیای تەلەفۆنیی ئێریکسۆن مۆر کراوە بۆ سازکردنەوەی سیستەمی تۆڕی موبایلی چین.

هاوکات لەگەڵ ئەم سەردانە نزیکەی ٢٠ کەسێک نەیاری چینی کە داواکاری وڵاتی سەربەخۆی تەبەتیان دەکرد خۆپێشاندانێکیان لە سەر پردی نزیک دیوانخانەی حوکوومەت (Rosenbad) ساز کرد.

لە ناو هۆڵی کۆنفرانسەکەدا هیچ هەواڵنێرێک بۆی نەبوو پرسیار بکات بەڵام فرێدریک ڕاینفێڵد سەرۆکوەزیری سوید ڕوونی کردەوە کە لە گفتوگۆی خۆیدا لەگەڵ وێن جیاباو پرسی مافی مرۆڤیشی هێناوەتە گۆڕێ بۆ وێنە ڕەوشی تەبەت و سنوورداربوونی ئازادیی زانیاری. هەروەها لیستەی تایبەتیی یەکێتیی ئەورووپاشی لەسەر هەندێ فایلی تایبەتیشی وەبیر هێناوەتەوە.


دواتر کاتێ نۆرەی وێن جیاباوی چینی هات کە قسە بکات، گوتی چین ڕێز لە مافی مرۆڤ دەگرێ و وڵاتەکەی ئامادەیە دیسان لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ سوید گفتوگۆ بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".