Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کچە کوژراوەکەی لاندسکرونا پێشتر داوای ڕزگارکردنی کردبوو

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 25 april 2012 kl 17.33

ئەو کچە نۆزدە ساڵانەیەی ئێوارەی دووشەممە لە شاری لاندسکرونا کوژرا ماوەی حەوت مانگ پێش کوژرانی داوای یارمەتی لە کۆمۆنەکەی کردبوو کە ماڵێکی نهێنی بۆ دابین بکەن چونکە هەستی بە مەترسی کوشتنی کردبوو، بۆ ئەو کارە پەیوەندی بە ڕێکخراوی بەرگرتن لە تاوانی شەرەف لە مالمیۆ (Tänk om) ەوە کردبوو هەرچەندە ئەو ڕێکخراوە هۆشدارییان دابووە کۆمۆنەکە بەڵام بێهودە. لە دوای ڕەخنەکانەوە سەعات دوانزەی ئەم نیوەڕۆیە کۆمۆنی لاندسکرۆنە پەیامێکی ڕۆژنامەوانییان ڕاگەیاند کە سەرۆکایەتیی کاروبارەکۆمەڵایەتییەکان و سەرۆکایەتیی هەرێمیان بانگهێشت کردووە بۆ پێداچوونەوەیەکی وردودرشت بەکارەکانی کۆمۆندا کەتایبەتە بە یارمەتیدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو. بەڵام ئامادەنین هێچ لێدوانێک لەسەر چۆنییەتی هاوکاری کچە نۆزدە ساڵانەکە بدەن.

ئانێت لیندباری مولین بەرپرسی بەشی کاروباری خێزان لە لاندسکروناوە دەڵێت بەهۆی نهێنیپارێزیی کارەوە ناتوانم باس لە وردەکاری ئەو جۆرە یارمەتییە و چۆنییەتی بکەم کە بۆ ئەو کچە کراوە بەڵام هەر کەس پێوستی بەیارمەتی بێت ئێمە درێغی لێ ناکەین.

ئەم ڕاگەیاندندە لە بەرڕۆشنایی ئەو ڕەخنانەدا دێت کە ئاڕاستەی کاری کۆمۆنی لاندسکرونە کراوە و کە ڕێکخراوی دژ بە تاوانی شەرەف لە مالمیۆ بەناوی  (Tänk om) شایەتحاڵین کاتێک داوای کچەکەیان گەیاندۆتە کۆمۆنەکە تا شوێنێکی نهێنی بۆ ئەو کچە دابین بکەن ئەمە پاش ئەوەی کچەکە خۆی پەیوەندی بەو ڕێکخراوەوە کردووە و لەترسی کوشتنی داوای یارمەتی کردووە. میکایل هیۆگباری لە ڕێکخراوی تێنک ئومەوە دەڵێت گەر بەدەنگ داواکەمانەوە بهانتنایە ئێستا ئەو کچە نەکوژرابوو.

وەڵامی کۆمۆنەکە بۆ ڕێکخراوەکە ئەوە بووە کە نایانەوە کچەکە لە کۆمۆنەکەی خۆی بگوێزنەوە چونکە لەوێ دەخوێنێت و بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئەوان مەترسی لەسەر ژیانی نەبووە.

ئەو کچە نۆزدە ساڵانەیە درەنگانی ئێوارێی ڕۆژێ دووشەممە هەواڵی کوژرانی دەگاتە پۆلیسی لاندسکرونا، کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانیان تا ئێستا گومانی ئەوە هەیە کە بە پاساوی شەرەف کوژرابێت و بەپێی سەرچاوەکان خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقە.

میکایل هیۆگباری لە ڕێکخراوی تێنک ئومەوە دەڵێت کاتێک کچەکە پەیوەندی بە ئێمەوە کرد باسی ئەوەی بۆ کردین کە بەزۆر براوەتەوە وڵاتی خۆی و دراوە بەشوو بە پیاوێکی بەتەمەن لەخۆی گەورەتر. لە دوا پەیوەدنییەکانی قوربانییەکە لەگەڵ رێکخراوی تێنک ئوم، باسی لەوە کردووە کەلە دایک و براکەی دەترسێت کە بیکوژن. ئێستا برایەکی شانزەساڵانەی ئەوکچە بە گومانی کوشتنی خوشکەکەی لای پۆلیس دەستبەسەرە.  

میوانی زایەڵە بەرپرسی ڕێکخراوی هەرگیز پێلاو فادیمە لەیادمەکەن سارامحەمەد دەڵێت بۆ بەرگرتن لەو جۆرە کوشتنانە دەبێت یاسایەکی تایبەت دابڕێژرێت.  

تێبینی! بۆ درێژەی ئەو باسە گوێ لە بەرنامەی ئەمڕۆ بگرە لای دەستی ڕاست!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".