Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هەزاران پەنابەر لە سوید بێماڵن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 april 2012 kl 10.08
wêne: Henrik Dammberg/P4 Skaraborg

نزیکەی ٣٠٠٠ پەنابەری تازە ئیقامەتگرتوو هێشتا هەر لە کەمپەکانی پەنابەریی سەر بە دەزگای کۆچ قەتیس ماون و بۆ کۆمۆن بەڕێ نەکراون و کار و خانووشیان نەدراوەتێ.

دەزگای کاردۆزی سوید (Arbetsförmedlingen) کە لە ساڵی ٢٠١٠ وە بەشێوەی ناسراو بە ریفۆرمی پێوەندیدانان (etableringsreformen) بەرپرسی پەنابەرانی تازەهاتوویە و یارمەتییان دەدات بکەونە ناو بازاڕی کارەوە، نەیتوانیوە خانوو بۆ ئەم پەنابەرانە پەیدا بکات.

بیرۆکەی ئەوەی دەزگای کاردۆزی کرا بە بەرپرسی بیانیانی پەنابەر ئەوە بوو کە لە ڕێی ئەوانەوە دەکرێ زووتر بێنە ناو کۆمەڵگا و کار بدۆزنەوە، کەچی ئەو ئەنجامەی لێنەکەوتەوە و ئێستا هەزاران کەس هەر لەو کەمپانەی کۆچبەراندا گیریان کردووە. ئەم ڕێژەیەش ٤٠٠ کەس زیاتر لەوەی ساڵی ڕابردوویە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".