Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەزگای ئەندازیاریی سوپای سوید ـ کاتی خۆی ـ دژی بازرگانیی چەک لە نێوان سوید و عەرەبستان بوو

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 april 2012 kl 13.20
Wêne: Scanpix. Montaj: Sveriges Radio

یەین سێدرکڤیست بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای ئەندازیاریی سوپای سوید (Fortifikationsverket) کاتێ لە ساڵی ١٩٩٩دا بوو بە بەرپرسی ئەم دەزگایە، نەیدەویست سوید لەگەڵ عەرەبستانی سعوودیدا مامەڵەی چەک بکات. ئەم هەواڵە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت بلاوی کرددۆتەوە.

بەرژەوەندیی سعوودییەکان وەها زۆر بوو کە یەین سێدرکڤیست هەر لە یەکەم ڕۆژی بوونە بەڕێوەبەریی خۆیدا لەم دەزگایە داوەتنامەیەکی لە لایەن ڕژێمی سعوودییەوە بۆ هات بۆ نموونە بۆ سەردان لەو حەشارگە چیاییانەی سوید یارمەتیی دروستکرانی داون. هەروەها خوانێکی تایبەتی لەلای وەزیری بەرگریی سعوودی شازادە سوڵتان و وشترسواری. کەچی سعوودییەکان نەیاندەزانی کە بەرپرسی ئەم دەزگایە ژنە و ئەمە دواتر بە خراپ شکایەوە.

سێدرکڤیست بۆ ئەم ڕۆژنامەیەی گێڕاوەتەوە کە ئەو حەزی بە هاوکاری لەگەڵ ڕژێمی دیکتاتۆریی سعوودی نەدەکرد. ئەو دواتر ڕەخنەی خۆی لەم هاوکارییە بە وەزیری ئەوکاتی ئابووریی وڵات و بەرپرسانی پایەبەرزی وەزارەتی دەرەوەش ڕاگەیاند.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".