Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرەڕای قەدەغەبوون، دیسان سەرۆکەکان پاداش کران

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 april 2012 kl 13.28

سەرەڕای ڕاوەستێنرانی پاداشدان کە ڕەخنەیەکی یەکجار بەرفرەوانی لێکەوتبۆوە ئێستا دەرکەوتووە کە دەزگای دارایی دەوڵەتیی(Svensk Exportkredit) بەمیلیۆنان کرۆنی پاداش داوەتە سەرۆکە پایەبەرزەکانی خۆی. پێشتر ئەم دەزگایە سەر بە وەزارەتی دەرەوە بوو و وەزیری بازرگانی ئێڤا بیۆرلینگ بەرپرسی بوو بەڵام دواتر خرایە سەر وەزارەتی دارایی و بەرپرسییەکەی درایە پێتر نۆرمان کە وەزیری بازاڕی دارایییە. 

سەرۆکی دەستەی بەڕیوەبەرایەتیی ئەم دەزگایە لارش لیندر ـ ئارۆنسۆن بەرگری لە وەها بڕیارێکی دراو بۆ پاداشدان دەکا و دەڵێ نەیاندەتوانی بەشێوەیەکی یەکلایەنە ڕێککەوتنەکانی پێشووی دەزگاکە هەڵوەشێننەوە.

ساڵی ٢٠٠٩ دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای دەوڵەتیی (Svensk Exportkredit) کاتێ ئەم ڕەخنە توندوتیژانەی لەلایەن حکوومەتەوە هاتەوە سەر، دانی پاداشی بە سەرۆکەبەرزەکان راگرت کەچی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی نوێ، ئەو پاداش و پارەزۆرانەی دواتر داوەتە پێنج سەرۆکان کە سەرجەم خۆ لە نزیکەی ٦ میلیۆن کرۆن دەدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".