Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەزگای کۆچ دەیەوێ منداڵان بپارێزێ

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 april 2012 kl 13.31

دەزگای کۆچی سوید داوای ئەوە دەکات کە حکوومەت یاساکان وا بگۆڕێ کە پاراستنی ئەو منداڵەی پاش هاتنەسوید لەگەڵ دایکی دەچنەلای باوکێکی نوێ ئاسانتر بکرێ تا مەترسیی ئازاردران و لێدانی لەسەر نەبێت. توبیاس بیلستروێم وەزیری کۆچ بە بەشی ناوەندیی دەنگوباسی ڕادیۆی سوید دەڵێ کە ئەم داواکارییە تاووتوێ دەکات.

پاشخانی هەواڵەکە ئەوەیە کە دایکێک و کچێکی ١٥ سالەی پاش وەرگرتنی ئیقامەتی سوید دەچنە لای ئەو پیاوە دەژین کە پێشتر لەبەر ئازاری ژنان و لێدان و زەوتکردنی سێکسیی منداڵەکانی خۆی حوکم درابوو.

بەر لە ساڵی ٢٠٠٦ هەمیشە کۆنترۆڵی ئەو کەسانە لە لیستەی تاوانکاراندا دەکرا، بەڵام لەبەر یاسای نوێی یەکێتیی ئەورووپا بێت و کەسەکە زەواجی کردبێ ئیدی چیتر کۆنترۆڵ ناکرێ.

لەم حالەتەدا کە باس کرا ژنەکە تەنیا ئەو کات ئیزنی مانەوەی وەرگرت کە لەگەڵ ئەو پیاوە زەواجیی کرد. ئێستا دەزگای کۆچ داوا لە حکوومەت دەکات کە یاساکان وا بگۆڕدرێن کە بتوانێ منداڵەکە بپارێزێ بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی دایکەکە زوەجاوە یان نا.

میکاییل ریببنڤیک سەرۆکی بەشی یاسایی دەزگای کۆچ دەڵێ پیاوی وا هەن کە لە دەرەوەی سویدەوە ژن دێننە سوید و لەو و منداڵەکانیش دەدەن و ئازاری جینسیان دەدەن.

ریببنڤیک دەڵێ نموونەی پیاوی وا هەن کە چەند جارێک لەبەر ئەم هۆیانە مەحکووم کراون بەڵام  ئەو کەسانە لە ناو هەزاران فایلی ژنهێناندا تەنیا دە بیست فایلێک دەبن و نابن، بەڵام هەموو مانگێ چەند ژن و منداڵێک تووشی ئەم گرفتە دەبنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".