Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژنێکی ٣٩ ساڵەش بەتاوانی کوژرانی کچە ١٩ ساڵەکە گیرا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 april 2012 kl 13.37
wêne: Scanpix

لە رەوتی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەی ئەو کچە ١٩ ساڵە کوردستانییەی ڕۆژی دووشەممەی رابردوو لە لاندسکرونا بە چەقۆ کوژرا، ئێوارەی دوێنێ ژنێکی ٣٩ ساڵەش دەردەست کراوە. ئەم هەواڵە لەلایەن پۆلیسیشەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
سەرۆکی زانیاریدانی پۆلیس گوتی تاوانی ئەو ژنە گیراوە، گومانی قەتڵە یا گومانی سەبەبکاری قەتڵ.

هەر هەمان شەوی کوژرانی ئەم کچە، کوڕێکی ١٦ ساڵەکەش بە گومانی تاوانی قەتڵ گیرا. لەم پێوەندییەدا زۆر گومانی بەهێز لەوە دەکرێ کە قەتڵەکە بەپاساوی شەرەف بێت. هاوینی ڕابردوو ئەم کچە لە هەرێمی باشووری کوردستانەوە ڕایکردە سوید چون بەپێچەوانەی داخوازی خۆی لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا لەوێ بە پیاوێکی بەتەمەن بەمیرد درابوو. ئەم کچە لەلایەن کۆمەڵەیەکی ژنپارێز لە مالموێ یارمەتی درابوو و کۆمەڵەکەش چەندجارێ بەرپرسانی کۆمۆنی لە مەترسیی کوژرانی ئەم کچە بەپاساوی شەرەف وریاکردبۆوە.

کۆمەڵەی سەراسەریی پەلا و فادیمە هەرگیز لەبیر مەکە، کە دژی توندوتیژی بەپاساوی شەرەف چالاکی دەکات لەبەر کەمکاری و سەرنجدانی پێویست بەم وریاییانە لەلای دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگا (Socialstyrelsen) سكاڵای لەسەر کۆمۆنی لاندسکرونا تۆمار کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".