Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پڕۆگرامی ستۆکهۆڵم بۆ بەرگرتن لە توندوتیژی کەمی هێناوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 april 2012 kl 16.00

(kvinnofridsprogram) ئەمە ناوی ئەو پرۆگرامە نوێیەیە کە شارەوانی  ستۆکهۆلم بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و لە نێو خێزاندا پێشنیازی کردووە، ئەو پرۆگرامە ڕاوێژکاری پرسە کۆمەڵایەتییەکان لە شارەوانی ستۆکهۆلم ئاننا کیۆنیگ ێلمیر لەسەر لیستی مۆدێراتەکان ئامادەی کردووە و ڕەخنەیەکی زۆری هاتۆتە سەر کە چارەسەری کۆنکرێتی تێدا بەدی ناکرێت، بەڵام کیۆنیگ دەڵێت ئێمە پیشنیاز دەکەین و چارەسەرەکان لە لایەن کەس و لایەنە پیوەندارەکانەوە دێن.

-  دەکرێت چەندین ڕێگە چارە باس لێ بکەین بەڵام ئەوەی کە لەوە گرنگترە دیاری کردنی ئامانجەکانە. ئەویش ئەوەیە کە توندوتیژی لە نێو خێزان کەم بکرێتەوە هەروەها کەسی ئەنجامدەری توندوتیژییەکە وا لێبکرێت کە چیتر پەنا نەباتە بەر توندوتیژی دژ بە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی. ئەمە ئامانجی ئەم پرۆگرامەیە ئاننا کیۆنیگ دەڵێت ئەو کەسانەی چاوەڕێی بەندێکی ئەستوور و کاررایی و ڕێگەچارەن لەم پرۆگرامە نا ئومێد دەبن.

ئەو پرۆگرامە لەلایەک ئامانجی ئەوەیە کە توندوتیژی دژ بە ژن و لە خێزاندا نەهێڵێت لەلایکەی تریشەوە یارمەتی ئەو منداڵانەش بدات کە لەو جۆرە خێزانانەدان جگە لەوە کەسی ئەنجامدەری توندوتیژییەکەش کە زۆربەی جار پیاوە بخرێتە بەر چارەسەر. تارا توانای سۆسیالدیموکرات لە سەرۆکایەتی شارەوانی ستۆکهۆلمەوە یەک لە ڕەخنەگرانە.

هاوڕای تارا توانا رۆگەر موگێرت لە بەرەی ئۆپۆزسۆن لە شارەوانی ستۆکهۆلم دەڵێت نیازی ئەو بەرنامەیە باشە بەڵام ڕێگەچارەی تێدا نییە.

- من پێم وایە ئەو پرۆگرامە زۆر سادەیە و زۆریش گشتگیرە رۆگەر موگێرت دەڵێت هیچ ئامانجێکی ڕوون، ڕێگە چارە یاخود دارایی لەو پرۆگرامەدا دیاری نەکراوە بەداخەوە ئەمە سادەترین دۆکومێنتە لەتەمەنی سیاسەتوانیمدا بینیبێتم.

-  رۆگەر بەردەوامە و دەڵێت زۆر چالاکی و کاررای هەن کە پێویستییان بە داراییە بۆ نموونە شوێنی ژیانی تایبەت یاخود پشتگیری ئەو ژنانەی لە سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکاندا کە یارمەتی ئەو ژنانە دەدەن کە بونەتە قوربانی توندوتیژیی. شەوانەڕۆژی گشتیی یارمەتی ژنان (SKR) سەبارەت پێشوازی لەم پرۆگرامە دەکەن بەڵام ئەوانیش پێیان وایە کاررایی پێویستی بۆ بەرگرتن لە توندوتیژیی لەو پرۆگرامەدا نییە و ئەو شێوازە چارەسەری لەو پرۆگرامەدا بۆ کەسی ئەنجامدەری توندوتیژیی پێشنیاز کراوە بێ کەڵکە ئەمە لە ئەزموونەکانی پێشوودا دەرکەوتووە.

ئاننا کیۆنیگ یێلمیری مۆدێرات و دڵنیایە لە پرۆگرامەکەی و ئەو ڕەخنانەش بەوە ڕەت دەکاتەوە کە پێشنیازی کۆنکرێتی بۆ چارەسەر و بەرگرتن لە کاری توندوتیژیی خێزان لە داهاتوودا بەڕێوەیە و دەشڵێت ئەوە کاری سیاسەتمەداران نییە کە شێوازی کاری دەستگە و لایەنە بەرپرسەکان دیاری بکەن، ئەو دەڵێ لە ئەزموونی خۆمەوە کاتێک لەگەڵ ئەو لایەنانەی دژ بە توندوتیژی کاردەکەن قسە دەکەین پێمان دەڵێن کە کاری ئێوە واتە سیاسەتمەداران ئەوەیە کە ئامانجەکان دیاری بکەن بەڵام ئیتر خۆمان بڕیار دەدەین چۆن جێبەجێیان بکەین.

سەبارەت بە ڕۆڵێ سیاسەتمەدار لە دیاریکردنی ڕێگە چارە دیسان تارا توانا سۆسیالدیموکرات ڕەخنە لە ئاننا کیۆنگ دەگرێت و دەڵێت ئاننا بەو شێوەیە کەموکەرتییەکانی پرۆگرامەکە دەشآرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".