Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پلوتۆنیۆمەکەی سوید لە ئەمریکا چیی بەسەر دێ؟

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 april 2012 kl 10.15

ڕوون نییە کە ئاخۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چ لەو پلوتۆنیۆمەی دوو مانگ لەوەپێش لە سویدەوە بە گەمێ بەڕێکرایە ئەوێ، دەکات؟ کارل بیلد وەزیری دەرەوەی سوید پێشتر گوتبووی کە لەناو دەبرێ بەڵام لە گوێن ئەو ڕێککەوتنەی نێوان دوو وڵات، ئەمریکا تەنیا بەڵینی داوە کە ئەم پلوتۆنیۆمە بۆ کاروباری سوپایی بەکار نەهێنرێ. لارش هیلدینگسۆن لەلایەن دەزگای دەوڵەتی هێمنایەتیی تیرێژەوە (Strålsäkerhetsmyndighen) بەرپرسی کاروبارەکانی ئەم هەناردەیەی بەئەستۆوە بووە.

ئەو دەڵێ ئێمە بەڕاستی لەداهاتووشدا نازانین چ بەسەر ئەو پلوتۆنیۆمەکەدا هاتووە. ئێستا بەرپرسییەکە بەتەواوی خراوەتە سەر شانی وەزارەتی وزەی ئەمریکا و چیدی لە سوید نییە. ئێمە چیدیکە ناتوانین کۆنترۆڵی ئەم مادەیە بکەین.

پلوتۆنیۆم مادەیەکی گرنگی چەکی ئەتۆمییە و هەربۆیەش زۆر هەستیارترە لە دزەکردنی لە ڕێگەی ئاوەڕۆی پیشەسازیی ناوکییەوە. لەبەر ئەمەش بە شێوەیەکی زۆر نهێنی و لەژێر چاوەدێریی هێمنایەتییەوە بڕی ٣،٣ کیلۆ پلوتۆنیۆم بە گەمێ لە سویدەوە بەڕێکرایە ئەمریکا. دوای ئەوە بوو کە وەزیری دەرەوەی سوید بە ئاشکرایی باسی ئەوەی کرد کە ئەم مادەیە چیی لێدێت.

کارل بیلد گوتی: مادەکە لەناو دەبرێ. هەندێ ئیزۆتۆپی جودا لە پلوتۆنیۆمدا هەن کە بەڕێی تیشکلێدان ئیزۆتۆپەکانی تری کەم دەکەنەوە و ئەوەش لەڕاستیدا یانی لەناو بردنی. لە کارل بیلد پرسرا: یانی هەرگیز بەکارناهێنرێتەوە؟ گوتی: نا!
بەمحاڵەوە هێشتا ڕوون نییە کە ئەم مادەیە لە ئەمریکا چیی لێدێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".