Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەقیقەیەک بێدەنگی و سەدویانزە دەستکێش بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیانی بیناسازی

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 april 2012 kl 10.43
foto:scanpix

ئەمڕۆ کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆ لە هەموو شوێنەکانی کاری بیناسازی دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ئەو قوربانییانە ڕادەگیرێت کە بەهۆی ڕووداو لە شوێنی کاردا گیانیان لەدەست داوە، سەدویانزە دەستکێشی کار وەک سیمبۆلی قوربانییانی ئەم چەند ساڵی دوایی پێشکەشی وەزیری بازاڕی کار هیللێڤی ئێنگستریۆم دەکرێت.

-         هەموومان ئازاری مردنی هاوکارانمان کە بەهۆی ڕووداوی کاری بیناسازییەوە گیانیان لەدەست داوە  چەشتووە، ئێستاش وەختە ببێتە ڕۆتینێک یان شتێکی ئاسایی کە هەموو مانگێک کرێکارێک بمرێت. کێنت رێنین یوهانسۆن دەڵێت دژ بەو بارودۆخەیە ئەم هەڵمەتەمان دەست پێکردووە، گەر دە ساڵ بگەڕێینەوە دەبینین 111 کرێکار لە کاتی کاردا بە ڕووداو گیانیان لەدەست داوە. ئەمە تەنها چنگێکە لە خەرواری قوربانییان بەڕای یوهانسۆن کە دەڵێت ئەمە بۆخۆی نیگەرانی دەنێتەوە لە نێوا کڕیکاران و کەسوکاریشیاندا.

گوستاڤ ئێلڤین شۆفێری ماشێنی ڕاکیشانی باری قورس سلنگە و باس لە ئەزموونی خۆی دەکات کە چۆن لەکاتی کاردا توشی ڕووداوێک هاتووە،

- بە قورسایی نزیکەی حەوت بۆ 800 کیلۆ تۆڕی ئاسن کەوت بەسەرمدا، وەک دەبینن لە چەند ڕوداوێکی لەو جۆرە ڕزگارم بووە ئێلڤین دەلێت ئینجا بزانین داهاتوو چیتری بۆ هەڵگرتووم. 

تەنها لەساڵی 2008-2011 واتا لەماوەی چوار ساڵدا سەرجەم 50 کەس توشی ڕووداو هاتوون لە شوێنی کاردا. ئەمە ئامارێکی ڕۆژنامەی (Byggnadsarbetaren) دەریخستووە. هۆکاری ئەو ڕووداوانەش زۆربەی جار کاری بەپەلەیە کە وا دەکات کرێکارەکە بۆی لەکاتتدا کارەکەی بەجێ بگەیەنێت پەیڕەویی بەکارهێنانی ئەو کەلوپەلانە ناکات کە بۆ پاراستنی لە ڕووداو تەرخانکراون.      

ڕێژەی ناوەندی ئەو ڕووداوانەی لەکاتی کاردا توشی لاوان دێن دەگاتە 15 کەس لە مانگێکدا، برینارییەکەشیان هێندە سەختە کە زیاد لە دوو هەفتە نەخۆشنووس دەکرێن. لە نزیکەی 6000 کرێکاری بیناسازیی کە لەماوەی مانگێکدا توشی ڕووداو هاتبوون لەسەدا 12 یان تەمەنیان دەگەشتە 24 ساڵ. هەر ڕووداوێکیش مانای شکستێکە، هەرچەندە دڵنیایی کاری بیناسازیی سوید لە ئاستی جیهاندا پێگەیەکی باشی هەیە بەڵام هەوڵ دەدەین ئەو ڕووداوانە کەمببێتەوە سەرۆکی گشتی بیناسازیی سوید ئوللا مۆنسۆن دەڵێت.

یەکێک لە هۆکارەکانی ڕوودای شوێنی کار ئەوەیە کە کارگەکان تا دێت بچوکتر دەبنەوە و کرێکاران کەمتر ئەبێتەوە هانس تیللی بەڕێوەبەری بواری بیناسازی دەڵێت بەو شێوەیە کارگەکان چاوەڕێی کار دەکەن کاتێکیش کوتوپڕ داوای کاریان لێدەکرێت پرسی سەلامەتی کارت دەخەنە لاوە بەو شێوەیە رووداوەکان زیاتر دەبن

هانس تیللی دەڵێت بۆ چاککردنی ئەو بارودۆخە دەبێت چاودێران سەردانی کتوپڕی شوێنی کارەکان بکەن تا کەموکورتییەکان بەچاوی خۆیان ببینن و ئەو کەسانەشی لە شوێنی کاردا نوێنەری پرسی دڵنیایین لە شوێنی کاردا دەبێت گرنگییەکی زیاتر بە کارەکانیان بدرێت ئەو شوێنی کارەشی ڕووداوی تا ئەقەومیت دەرئەنجامی کەمتەرخەمییەکانیان وەربگرن. هیللێڤی ئێنگستریۆم وەزیری بازاڕی کار دەڵێت لە حاڵی حازردا لە نوسینگەی حوکوومەتدا لەو پرسانە دەکۆڵدرێتەوە.      

هیللێڤی بەردەوامە و لەهۆکارەکانی ئەو ڕووداوانە دەدوێت بەڕای ئەو سترێس و کاری بەپەلە و مەرجی تەواوکردنی کار بە کەمترین ماوە هۆکاری ئەو ڕووداوانە، هەربۆیە دەبێت چیتر ئەو لاوانەی دەیانەوێت لە بواری بیناسازییدا کاربکەن بە خوێندن هۆشیارا بکرێنەوە  تا ئەو کاتەی دێنە شوێنی کار  ووریا بن و بەو سێوەیە ژمارەی ڕووداوەکان کەم ببنەوە.

هیللێڤی ئێنگستریۆم بوو وەزیری بازاڕی کار سەبارەت بە زۆری ژمارەی ڕووداوەکانی مردن لە شوێنی کاردا، کە ئەمڕۆ لە ڕۆژی تایبەت بە ژینگەی کاردا قوربانیانی ڕووداوەکانی شوێنی کار سەعات دوانزەی ئەم نیوەڕۆیە لە هەموو شوێنەکانی بیناسازیدا بە دەقیقەیەک بێدەنگی ڕێزیان لێگیرا و  سەدویانزە دەستکێشی کاریش لەهەڵمەتێکدا کۆکرانەوە و وەک سیمبولی ئەو سەدویانزە کرێکارەی لەماوەی ئەم دەساڵی ڕابوردوودا گیانیان لەدەست داوە پیشکەشی وەزیری بازاڕی کار کرا. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".