Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گیراوی ئەمریکایی دەیەوێ داوای پەنابەری لە سوید بکات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 april 2012 kl 15.14

هاووڵاتیی ئەمریکایی یوناس فیکری کە چیرۆکەکەی لە میدیاکانی ئەمریکاییدا سەرنجی زۆری دراوەتێ داوای پەنابەریی لە سوید کردووە. ئەم کەسە سكاڵای لە کاربەدەستانی ئەمریکا هەیە کە ئیزنیان داوە هێزەکانی ئاسایشی ئەماراتی عەرەبی ئەشکەنجەی بکەن.

فیکری دەڵێ پۆلیسی فیدرالی ئەمریکا ـ ئێف‌بی‌ئای ـ هەوڵی دا لە کاتی سەفەرێکیدا بۆ سوودان، هاوکارییان لەگەڵ بکات و کاریان بۆ بکات. کاتێکێش قەبووڵی نەکرد خستیانە ناو لیستەی ڕەشی سەفەری فڕۆکەوە بەڵام ئەو ڕایکردە ئەماراتی عەرەبی. بەهاری ڕابردووش لەسەر داوای ئێف‌بی‌ئای لەوێ گیرا و ئەشکەنجە کرا. پۆلیس داوای زانیاریی لەسەر مزگەوتی پۆرتلەندی ئۆرێگانی لێدەکا.

پارێزەری فیکری لە سوید دەڵێ زۆر جار کاردانەوەی ئەمریکا بەو شێوەیە بووە کە ئێستا موەکیلەکەی من باسی لێوە دەکات.

ئێف‌بی‌ئای نایەوێ لەمبارەوە هیچ لێدوانێک بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".