Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوو کەس لەبەر هەبوونی بەڵگەی بەهێز لەسەر کوشتنی ژنە ١٩ ساڵەکە گیران

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 april 2012 kl 15.23

هەر دوو دەستبەسەرکراوی توێژینەوە لە کوژرانی ژنە ١٩ ساڵە کوردستانییەکەی لاندسکروونا ئێستا گیراون. واتا ئەو کوڕە ١٦ ساڵەیەی هەر هەمان شەوی قەتڵەکە گیراو و ئەو ژنە ٣٩ ساڵەیەی دوێنێ دەستبەسەر کرا و هەر دوو لە کەسانی نزیکی کوژراوەکەن. هۆی ئەم بڕیارە ئەوەیە کە بەڵگەی بەهێزی لەسەر دەستتێدابوونی گومانلێکراوان لەو کوشتنەدا لەبەردەستدایە، بە سویدی På sannolika skäl. کە دەتوانێ بەڵگەیەکی تەکنیکی بێت یا هەبوونی شاهیدێک.

دادگەی لوند کە ئەرکی لێکۆڵینەوە لە تاوانکاری لە لاندسکروونای لەسەر شانە، ڕایگەیاندووە کە ئەو دوو کەسە لە سەعات دوو و نیوی دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ـ ئەمڕۆ ـ لە یەکێ لە هۆڵەکانی مەحکەمەی هێلسینگبوریدا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێ.

هەر دوو گیراوەکە تا ئێستا نکۆڵیان لە کوشتنەکەدا کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".