Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیس زانیاریی زێدەی ناپێویست کۆدەکاتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 april 2012 kl 15.35

پشکنەری دەوڵەت لە بواری کۆمپیوتەردا (Datainspektionen) ڕەخنەی لەوە گرتووە کە پۆلیسی سوید زانیارییەکی زۆری ئێس‌ئێم‌ئێس، پێوەندیی تەلەفۆنی و لیستەی ناو، لەو تەلەفۆنانەی لە گۆمانلێکراوانی دەستێنێ کۆدەکاتەوە، بەبێ ئەوەی لێی بکۆڵێتەوە کە ئاخۆ ئەم زانیارییانە لە کاری توێژینەوەی پۆلیسی نهێنیدا پێویستن یان نا.

پشکنەری دەوڵەت لە بواری کۆمپیۆتەردا کە لە چۆنەتیی تۆمارکردنی زانیاییەکانی پۆلیسی تاوانکاریی پارێزگای ستۆکهۆڵمی کۆڵیوەتەوە دەڵێ زانیارییەکان لەو موبایلانە وەردەگیرێن کە خاوەنەکانیان گومانی تاوانکاریی وایان لەسەرە کە دەتوانێ حوکمی دوو ساڵ زیندانی لێبکەوێتەوە.

بەپێی ڕێساکان، ئەوا پۆلیس دەبێ تەنیا ئەو زانیارییانە تۆمار بکات کە گومانلێکراوانی تاوانی گەورە و جیددی دەگرێتەوە. کەچی پشکنەری دەوڵەت لە بواری کۆمپیوتەردا دەڵێ ٩٨ لەسەدی زانیارییەکانی موبایلە گیراوەکان، لێیان نەکۆڵراوەتەوە کە ئاخۆ لەگەڵ ئەم ڕێسایانە یەکدەگرنەوە، یان نا.

پشکنەری دەوڵەت لە بواری کۆمپیوتەردا ڕادەسپێرێتە پۆلیس کە دەست لەم کارە ناپێویستە هەڵگرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".