Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دادگایی گومانلێکراوێکی کارە تیرۆریستییەکەی ستۆکهۆلم دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 30 april 2012 kl 16.30
Foto: Magnus Hjalmarson Neideman/Scanpix

لە گلاسگۆ لە سکۆتلاندە ئەمڕۆ دادگایی کەسێک بەرێوەدەچیت کە گومانی بەشداری کارە تیرۆریستییەکەی مانگی دێسەمبەری 2010ی ستۆکهۆلمی لێدەکرێت، ئەو کەسە کە تا ئێستا بە چەند ناوێک خۆی ناساندوە و ساڵی لەدایکبوونشی نادیارە بەپێی دادوەری گشتی لە پلانێکدا دەستی هەبووە کە دەرئەنجامەکەی کارە خۆکوژییەکەی تەیمور عەبدولوەهابی لە شەقامی (Drottninggatan) لێکەوتەوە. بەپێی دادگا ئەو کەسە 60.000 کرۆنی ناردووە بۆ تەیمور عەبدولوەهاب و ڕۆژی ڕووداوەکەش چەند جارێک پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵیدا هەبووە.

جێی باسە ژمارەیەک لە کارمەندانی پۆلیسی ئاسایشی سوید وەک شایەت بۆ ئەو دادگاییەی گلاسگۆو بانگهێشت کراون و نزیکەی دوانزە هەفتە دەخایەنێت. گومانلێکراوەکەش ئەو تاوانانە ڕەت دەکاتەوە کە خراونەتە پاڵی.

ئەم پرسە لەلایەن یاریدەدەری سەردادوەری گشتییەوە لە سوید بە گرنگییکی تایبەتەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

-  بەڵێ لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەردەوامە و ئەو دۆزە هێشتا دانەخراوە، ئاگنێتا هیلدینگ کڤانستریۆم یاریدەدەری سەردادوەری گشتی دەڵێت لەگەڵ بەرێوەچوونی دادگاییەکە لە سکۆتلەندە و گەرمی ئەو پرسەدا لە ئاستی نێونەتەوەیی بێشکدەبێت چەند کارراییەکی نوێ پیادە بکرێن.   

بەپێی داداوەری گشتی کاتێک پۆلیس ویستویانە گومانلێکراوەکە دەستگیر بکەن هەوڵی شێواندن و فەوتاندنی ئەو بەڵگانەی داوە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەبدولوەهابدا ئاشکرا دەکەن.

ئەوەی کە پرسیارە لەو پەیوەندەدا ئەوەیە کە ئاخۆ بەشداری و هاوکاری ئەو کەسە دەستەبەسەری سکۆتلاند لە چ ئاستێکدا بووە لە ڕوودانی  خۆتەقاندندەوەکەی عەبدولوەهاب لە ستۆکهۆلم.

-   ئەوە شتێکە ئاستەمە بتوانرێت دیاری بکرێت، ماگنوس رانستۆرپ پسپۆڕی پرسی تیرۆر لە فێرگای باڵای بەرگرییەوە دەڵێت بەڵێ بێشک ئەو گومانلێکراوەی گلاسگۆ دەستی هەبووە لە ڕووداوەکەی ستۆکهۆلم چونکە تەیمور عەبدولوەهاب ڕێک پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە بە تەلەفۆن پەیوەندەی بەو گومانلێکراوەوە کردووە. بەڵگەیەکی تریش بۆ ئەوەی کە ئەو گومانلێکراوە ڕۆڵی لە ڕووداوەکەی ستۆکهۆلمدا هەبووە ئەوەیە کە تەیمور عەبدولوەهاب خاوەنی هیچ سەرچاوەیەکی دارایی جێگیر نەبووە و پێویستی بەو پارەیە هەبووە کە گومانلێکراو بۆ ناردووە. ماگنوس رانستۆرپ دەلێت 

ئەو کەسانەی کە کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن زۆربەی کات یاریدەدەرییان هەیە و بەدەگمەن ئەو کارانە بە تەنها جێبەجێ دەکرێت، ئەمە ڕای ماگنوس نورێلە لێکۆڵەوەر لە ئینستیتیوتی سیاسەتی دەرەوە

- ڕەنگە ئەو کاتەی کە کارە تیرۆریستییەکە ئەنجام دەدەن بەتەنها بن یاخود لەکاتی هەوڵی تیرۆریستییدا وەک ئەوەی لە ستۆکهۆلم ڕوویدا  بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی شێوازێک لە پەیوەندی بەکەس و لایەنی ترەوە هەیە جا ئیتر لە شێوەی پشتگیری داراییەوە بێت یاخود شێوازی تر لە هاوکاری. 

هەرچەندە کەسێک بەگومانی هاوکاری تەیمور عەبدولوەهاب ئێستا لە گلاسگۆو لە سکۆتلاندە دادگایی دەکرێت و شارەزایانیش ئەوە بەدوور دەگرن کە سێک بە تەنها بتوانێت کاری تیرۆریستی ئەنجام بدات بەڵام یاریدەدەری سەردادوەریگشتی ئاگنێتا هیلدینگ کڤارنستریۆم هێشتا لەسەر ئەو لێدوان و لێکدانەوانە سوورە کە لەکاتی ڕووداوەکەی ستۆکهۆلمدا ڕآگەیەنران بەوەی کە عەبدولوەهاب کارە تیرۆریستییەکەی بە تەنها ئەنجام داوە.

- ئەوەی ئەو کاتە لە دێسەمبەردا واتا کاتی ڕووداوەکە وترا پەیوەندی بەو ڕۆژە و کاتی ڕووداوەکەوە هەبوو ئا لەو بوارەدا و تا ئێستا کڤارنستریۆم دەڵێت هیچ شتێکی نوێمان بەدی نەکردووە و کەسێک یاخود لایەنێکیش کۆنکرێتی  نەکەوتۆتە دەستمان کە پەیوەندی بەو ڕووداوەوە هەبووبێت.

 جێ باسە ژمارەیەک لە کارمەندانی پۆلیسی ئاسایشی سوید وەک شایەت بۆ ئەو دادگاییەی گلاسگۆو بانگهێشت کراون و نزیکەی دوانزە هەفتە دەخایەنێت. گومانلێکراوەکەش ئەو تاوانانە ڕەت دەکاتەوە کە خراونەتە پاڵی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".