Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کار تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری یەکی ئایاری لیۆڤێن بوو

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 2 maj 2012 kl 10.35
Stefan Löfven håller sitt förstamajtal på Götaplatsen i Göteborg. Foto: SVT.

بێکاریی لاوان و کار تەوەری سەرەکی بوون لە یەکەم وتاری یەکی ئایاری سەرۆکی سۆسیالدیموکراتەکان ستێفان لیۆڤێن کە دوێنێ لە گۆڕەپانی (Götaplatsen) لە شاری یۆتۆبۆری پێشکەشی کرد. لیۆڤێن هێرشی ڕەخنەکانی ڕوو لە حوکومەت بوو کە نەیانتوانیوە کێشەی بێکاریی لاوان چارەسەر بکەن و 147.000 لاوی بێکاری بەنموونە هێنایەوە. ئەو هەروەها پەیمانی دامەزراندنی لیژنەیەکی سیاسی تایبەت بە داهێنان دا کە لە نوێنەرانی حوکومەت، سەندیکا، خاوەنکاران و لێکۆڵەوەرانی زانستی پێک دێت ئەویش بە ئامانجی زۆرکردنی بواری کار، ئەمە ئەگەر سۆسیالدیموکراتەکان هەڵبژاردنی ساڵی 2014 ببەنەوە و لێۆڤێن ببێتە سەرەکوەزیران.       

-  ئەو کاتەی کاری سەندیکاییم دەکرد لە سەردانی زۆربەی کارگەکاندا و بەتایبەت کاتی قەیرانەکەی ساڵی 2008- 2009 لەو کاتەوە دەزانم ستێفان لیۆڤڤێن سەرۆکی سۆسیالدیموکراتەکان دەڵێت کە حوکوومەت دەیتوانی بەر لە بێکاربوونی زۆرێک لەو کەسانە بکات کە ناوەکانیان لە لیستی دامەزراندندا کوژێنرایەوە. ئەمە یەکێک لە ڕەخنەکانی لیۆڤێن بوو لە حوکوومەتی بەرەی ڕاست کە بەهۆی دەرکردنی کارمەندانەوە بوارێکی زۆری کار لە دەست دران.   

بێکاریی لاوان و کار تەوەری سەرەکی بوون لە یەکەم وتاری یەکی ئایاری سەرۆکی سۆسیالدیموکراتەکان ستێفان لیۆڤێن کە دوێنێ لە گۆڕەپانی (Götaplatsen) لە شاری یۆتۆبۆری لەبەردەم 15000 جەماوەر پێشکەشی کرد. لیۆڤێن هێرشی ڕەخنەکانی ڕوو لە حوکومەت بوو کە نەیانتوانیوە کێشەی بێکاری لاوان چارەسەر بکەن و 147.000 لاوی بێکاری بەنموونە هێنایەوە.

- هاوڕێیانم ئەمڕۆ 147000 لاوی بێکارمان هەیە، بێکاری کە مرۆڤ بەرەو دواوە دەبات و خەونەکان دەکوژێنێتەوە جگە لەوەش باوەڕبەخۆبوونی ئینسان دەڕوخینێ. لیۆڤێن دەڵێت ئەمە ئەو ڕاستییەیە کە شکستی حوکوومەت و سیاسەتەکەیان دەردەخات.         

هەرچی سۆسیالدیموکراتەکان خۆیانن دەیانەوێت داراییەکی زۆر بۆ دابینکردنی کاری هاوینە بۆ لاوان تەرخان بکەن. ستێفان لێۆڤێنی سەرۆکیش تا ئێستا هیچ پێشنیازێکی کۆنکرێتی بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە نەخستۆتە ڕوو، بەڵام لەگەڵ بواری پیشەسازی و بازرگانی هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگە چارەی هاوبەشی داوە.            

چاوەڕوانییەکان لە سەرۆکی نوێی سۆسیالدیموکراتەکان لەلایەن هاوادارانی پارتەکەیەوە زۆرە و ژمارەی لایەنگرانیشیان لە زیادبوونێکی بەرچاو دایە، ئەمە ئەگەر چاو لە ئامارە بکەین کە بەردەوام بەرەوپێشچوونی سۆسیالدیموکراتەکان نیشان دەدات و پارتەکە خۆشیان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەستێرەی بەختیان گەشاوەتەوە. 

 هەر لەو وتارەکەی یەکی ئایاری دوێنێیدا لیۆڤێن هەروەها پەیمانی دامەزراندنی لیژنەیەکی سیاسی تایبەت بە داهێنان دا کە لە نوێنەرانی حوکومەت، سەندیکا، خاوەنکاران و لێکۆڵەوەرانی زانستی پێک دێت ئەمە ئەگەر سۆسیالدیموکراتەکان هەڵبژاردنی ساڵی 2014 ببەنەوە و لێۆڤێن ببێتە سەرەکوەزیران.

-  ئێمە ئەمانەوێت لە ڕێی گفتوگۆوە لەگەڵ کارگەکاندا بگەینە ئەوەی کە چۆن ڕی بۆ هێنانەکایەی کاری نوێ بکرێت و لیۆڤێن ئەڵێت بە کۆکردنەوەی ڕێکخراو و سەندیکاکان، کەسانی ئەکادێمی و لێکۆڵەرەوان و شارەزایانی بواری پێشەسازی و بازرگانی بنەماکانی هێنانە کایەی کاری نوێ بۆ داهاتوو دابنێێن. هاوڕێیان ئێمە جارێکی تر سوید کۆدەکەینەوە و ئیشوکار و سەرقاڵی بۆ دەڕەخسینینەوە.  لیۆڤێن دەڵێت.

هاوکات کە سەرۆکی سۆسیالدیموکراتەکان بۆ یەکەم جار وتاری یەکی ئایاری لە شاری یۆتۆبۆری پێشکەش کرد لە سیۆدەرتێلیە لە باشووری ستۆکهۆلم سەرۆکی نوێێ پارتی چەپیش یوناس خیۆستێد ئەویش بۆ یەکەم جار وتاری یەکی ئایاری خوێندەوە،  خیۆستێد لە وتارەکەیدا پەیمانی 120000 کاری نوێێ دا کە بە هاوکاری قازانجی بانکەکان و پارەی ئەو کارگانە ڕێی بۆ خۆش بکرێت کە پارەی باجیان کەمتر لە پێویست داوە. خیۆستێد وتی هیچ کاتێک سوید وەک ئێستای دەوڵەمەند نەبووە و ئەوەندەش پارە هەیە کە کیشەی بێکاری چارەسەر بکرێت. هەروەها پارتی چەپ دەیەوێت 200 ملیۆن کرۆن بۆ یارمەتیدانی ژنانی قوربانی کێشە کۆمەڵایەتییەکان تەرخان بکات. هەر لە وتارەکەیدا خیۆستێدی سەرۆکی چەپ هێرشی کردە سەر حوکوومەت لەسەر سیاسەتی بەتایبەتکردنی بوای تەندروستی و فێرگاکان، واتا فرۆشتنی ئەو خزمەتگوزارییە گشتییەنە بە کەرتی تایبەت.

-  لە حاڵی حازردا خوێندن، بواری تەندروستی و خزمەتگوزاری بەساڵاچووان کراوەتە کەرەستە و بازرگانی پێوە دەکرێت، خیۆستێد کۆمپانیای خزمەتگوزاری کارێما و ئاتێندۆی وەک نموونە هێنایەوە کە چۆن لەسەر حسابی هاوڵاتییان و وخزمەتگوزارییەکان قازانج کەڵەکە دەکەن. ئێمە خیۆستێد دەڵێت ئەمانەوێت کە مەسەلەی قازانجکردن لە خزمەتگوزاریی و خۆشگوزەرانی گشتی بکرێتەوە و ئەوکاتەی ئێمە دەگەینە ئەوەی کە کاریگەریمان لەسەر سیاسەتی سوید دەبێت ئەو کات حەزی قازانج لەو بوارانەدا قەدەغە دەکەین.  

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".