Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نایەکسانی لە ئاستی خوێندنی فێرگاکانی سویددا زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 3 maj 2012 kl 10.03
زیادبوونی نایەکسانیی ئاستی خوێندن لە سویددا
(5:56 min)
foto: Scanpix

تا دێت جیاوازی نێوان فێرگا سەرەتاییەکانی سوید لە ئاستی زانیاریی فێرخوازاندا زیاد دەکات، ئەمە ئامارێکی نویێ دەستگەی ناوەندی ئاماری (SCB) نیشانی داوە. ئەو ئامارە  کە لەسەر داوای یەکیەتیی گشتی مامۆستایانی سوید ئەنجام دراوە ئاماژە بەوە دەدات کە جیاوازی لە ئاستی نمرەی فێرخوازانی زۆر زیرەک بەروارد بە فێرخوازی زۆر لاوازدا لە نێوان ساڵانی 1999- 2011 بە لەسەدا 30 زیادی کردووە. کێشەی جیاوازیی ئاستی زانیاریش زیاتر ئەو فێرخوازانەی گرتۆتەوە کە لەدایکبووی وڵاتانی دەرەوەی باکورن. لە هۆکارەکانی ئەم کێشەیە بۆ نموونە  فێرگاکان لە بری دەوڵەت دراوەتە دەست کۆمۆنەکان بەڕای هۆمەر قەرەداغی بەرێوەبەری پەروەردە و خوێندن لە کۆمۆنی تێبی لە ستۆکهۆلم.

 

-   لە ئەزموونێکی درێژەوە دەرکەوتووە کە ئەو منداڵ و فێرخوازانەی کە لە ماڵەوە دایکوباوکیان یارمەتییان دەدەن، ئەو منداڵانەی لە و کۆمۆنانەدا دەخوێنن کە گرنگییان بە خوێندن داوە و پارەیەکی باشیان بۆ تەرخانکردووە ئەو منداڵانە ئاستی فێربوونیان باشترە و قۆناغەکانی خوێندن ئاسایی دەبرن مێتا فیالکنەر سەرۆکی سەندیکای گشتی مامۆستایانی سوید دەڵێت ئەمە بەراورد بەو منداڵانەی کە ئەو جۆرە هەلومەرجانەیان بۆ نەڕەخسێنراوە. ئەمەش مانای ئەوەیە کە پەڕاوێزیی و جیاوازی لە نێو فێرگانی سویددا زیاد دەکات.

تا دێت جیاوازی نێوان فێرگا سەرەتاییەکانی سوید لە ئاستی زانیاریی فێرخوازاندا زیاد دەکات، ئەمە ئامارێکی نویێ دەستگەی ناوەندی ئاماری (SCB) نیشانی داوە. ئەو ئامارە  کە لەسەر داوای سەندیکای گشتی مامۆستایانی سوید ئەنجام دراوە ئاماژە بەوە دەدات کە جیاوازی لە ئاستی نمرەی فێرخوازانی زۆر زیرەک بەروارد بە فێرخوازی زۆر لاوازدا لە نێوان ساڵانی 1999- 2011 بە لەسەدا 30 زیادی کردووە. کێشەی جیاوازی ئاستی زانیاریش زیاتر ئەو فێرخوازانەی گرتۆتەوە کە لەدایکبووی وڵاتانی دەرەوەی باکورن. بۆ گەشتنە ئەو دەرئەنجامە لە 400 هەزار فێرخوازی دەرچووانی چوار ساڵی خوێندنی قۆناغی سەرەتایی کۆڵراوەتەوە.

-  لەم دوانزە ساڵەی دواییدا ئاستی فێرخوازان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەتایبەت پۆلی نۆ، دە و یانزە، مێتا فیالکنەر دەڵێت واتە فێرخواز سەرەتایەکی لاوازی خوێدندن دەست پێدەکات و کە ئیتر لە بەردەوامی خوێندندا بواریی فێربوون و شانسی بەردەوامی باشترییان لە کیس دەچێت.

هەروەها جیاوازییەکی زۆریش لە نێوان کۆمۆنەکاندا لە شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشەیەدا هەیە، ئەوەیش بە پێی ئەوەی کە چەندە گرنگی بە فێرگا دەدرێت و چەندی بودجە بۆ تەرخان دەکرێت، هۆمەر قەرەداغی بەڕێوەبەری پەروەردەو خویندن لە کۆمۆنی تێبی ئاماژە بە چەند هۆکارێکی ئەو کێشەیە دەدات.

جگە لەو هۆاکارنەی هۆمەر قەرەداغی ئاماژەی پێدان هۆکاری تر هەن کە کار لە ئاستی فێربوونی فێرخواز و نانەوەی جیاوازنی لە ئاستی خوێندنی کۆمۆنەکاندا دەکات بۆ نموونە ئەو منداڵانەی لە وڵاتانی جیهانی سێیەمەوە هاتوون و کە لە دایکبووی دەرەوەی وڵاتانی یەکییەتی ئەورووپان یاخود منداڵانێک کە لە وڵاتانی بەرکەوتووی جەنگەوە هاتوون هەروەها ئەو منداڵانەی لە تەمەنێکی درەنگی خوێندندا دێنە سوید و ماوەیەکی کەمیان هەیە بۆ تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی. ئەم منداڵانە پێویستییان بە پشتگیرییەکی تایبەت هەیە بەڕاێ مێتتا فیالکنەر بەڕێوەبەری سەندیکای گشتی مامۆستایان هۆمەر قەرەداغییش هاوڕای فیالکنەرە.

هەرچەندە کێشەی جیاوازیی ئاستی فێربوون و زیرەکی فێرخوازانی سەرەتایی لە سویددا زیادی کردووە بەڵام هەندێک لە کۆمۆنەکانی سوید توانیویانە بەسەر ئەو کێشانەدا زاڵ بن و هۆکارەکانی چارەسەر بکەن، بۆ نموونە هەرچەندە فێرخوازەکان دایکوباوکیان پاشخانی خوێندنی باشیان نەبووە یاخود باری کۆمەڵایەتییان یاریدەدەر نەبووە بۆ باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی فێربوونیان بەڵام هەندێک لە کۆمۆنەکان لە پێشخستنی ئەو فێرخوازانەدا  سەرکەوتوو بوون. مێیتا فیالکنەر دەڵێت دەبێت لە شێوازی کاری ئەو کۆمۆنانە بکۆڵینەوە و لێیانەوە فێربین.

تا ئێستا فێرگا سەرەتاییەکانی سوید لە ئاستی نێونەتەوەییدا نموونەیی بوون  بەڵام ئامارە نوێکان ئیتر دابەزینی ئاستی خوێندن و چۆنییەتی خوێندن لە سویدا نیشان دەدەن و تەنانەت فێرخوازە زیرەکەکانیش ئاستیان دابەزیوە. ئەمەش کێشەیەکە بۆ هەموو کۆمەڵگەی سویدی نەک تەنها کێشەی تاکەکەسی فێرخوازان بێت، چونکە سوید کە وڵاتێکی بچوکی دوونیایە گەر بیەوێت شوێنی خۆی لە جیهاندا بکاتەوە و پێشەنگێتیی خۆی وەک نموونەی وڵاتی خۆشگوزەران بپارێزێت دەبێت ئاستی زانیاری بەرز بکاتەوە و لە کێبەڕکێی زانیاریدا بەشدار بێت بەڕای فیالکنەر.

بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە سەندیکای گشتی مامۆستایان چەند مەرجێک دەخاتە بەردەم پەرلەمان و حوکوومەتی سوید گرنگترین مەرجیش ئەوەیە کە دەوڵەت بەرپرسێتی نەتەوەیی خۆیی بزانێت و بوار بۆ هەمووان لەسەرو جیاوازیی پاشخانی ئیتنیکی، ئاستی خوێندەواری دایکوباوک و باری کۆمەڵایەتییان وەک یەک بڕەخسێت. 

نمونەیەکی کۆنکرێتی ئەزموونەکانی کۆمۆنی تێبیییە لە ستۆکهۆلم کە کاریان بۆ نەهێشتنی کێشەی جیاوازی ئاستی خوێندن و فێربوونی فیرخوازان  کردووە، بەڕێوەبەری پەروەردە هۆمەر قەرەداغی باس لە ئەزموونی کۆمۆنەکەیان دەکات.

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".