Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تێبی هەموو خزمەتگوزاریی بەساڵاچووان دەفرۆشێتە کەرتی تایبەت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 4 maj 2012 kl 10.20
foto: scanpix

هاوینی داهاتوو هەموو خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە ساڵاچووان لە کۆمۆنی تێبی دەچێتە سەر کەرتی تایبەت، لە ئێستاوە دەست بە داخستنی هەموو ئەو بنکە خزمەتگوزارییانە کراوە کە سەر بە شارەوانی بوون بەهۆی کەمهێنانی بودجەکانیانەوە. بەو شێوەیە تێبی دووەم کۆمۆنە لە دوای ناککا لە ستۆکهۆلم کە چیتر تەنها کەرتی تایبەت خزمەتگوزاریی بەساڵاچووان پێشکەش دەکات.

- بەهەرحاڵ لە کۆمۆنی تێبی بژارەیەکی زۆر لە بواری فێرگای بەرلەسەرەتایی، خزمەتگوزاریی بەساڵاچووان و فێرگای سەرەتایی و هەرچییەکت دەوێت هەیە، ئامانجیش لەم کارە پاراستنی مافی سەربەستی هەڵبژاردنە، لەیف گریپێستام مۆدێراتە و بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی کۆمۆنی تێبییە لە ستۆکهۆلم دەڵێت ئەوە ئەرکی سیاسەتمەداران نییە لەبری هاوڵاتییانی تێبی بڕیار بدەن لە کامە فێرگا یاخود کامە بنکەی خزمەتگوزاری هەڵبژێرن هەربۆیە سیستێمی هەڵبژاردنی ئازادمان داهێناوە و ئەرکی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی سیستێمی خۆشگوزەرانیش لەلایەن چەن نوینەرێکەوەیە.

گریپێستام بە تایبەتکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی سەر بە کۆمۆنی بەلایەوە کێشە نییە و بە کارێکی باشی دەزانێ، ئەم قسانەی گریپێستام لەبەر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی کۆمۆنەکەدایە کە  ئیتر هاوینی داهاتوو هەموو خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە ساڵاچووان لە کۆمۆنی تێبی دەچێتە سەر کەرتی تایبەت، لە ئێستاوە دەست بە داخستنی هەموو ئەو بنکە خزمەتگوزاریانە کراوە کە سەر بە شارەوانی بوون بەهۆی کەمهێنانی بودجەکانیانەوە. بەو شێوەیە (Täby) دووەم کۆمۆنە لە دوای (Nacka) لە ستۆکهۆلم کە چیتر تەنها کەرتی تایبەت خزمەتگوزاریی بەساڵاچووان پێشکەش دەکات. هەروەها خوێندنی گەورەساڵانیش (Komvux) نامێنێت لە سەرەتای ساڵانی 2000 یشەوە هەرچی کاری چاوەدێری منداڵانە بۆتە تایبەتە و فێرگاکانیش ژمارەیەکی زۆریان سەر بە کەرتی تایبەتن.

لە حاڵی حازریشدا کە خزمەتگوزاریی بەساڵاچووان هەمووی کەرتی تایبەت بەڕێوەی دەبات هەندێک لەو کەسانەی کە لەو خزمەتگوزارییەیان پێویستە پێنازانن، بێنگت راندەر یەکێک لەو 240 بەساڵاچووەی تێبییە کە چیتر کەرتی تایبەت خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکات.  دەڵێ من ئاگام لەم ئاڵوگۆڕە نییە.

بۆ بەڕێوەبردنی ئەو بنکە و خزمەتگوزارییانە تا ئێستا کۆمۆنی تێبی نزیکەی هەشتا داواکارییان بەدەست گەشتووە کە تەنها بیستوپێنج کۆمپانیاییان پەسەند کراون. لەنێو لیستی کۆمپانیا تایبەتانەدا کارێما و ئاتتێندۆ هەیە.

پرۆسەی بەتایبەتکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان هەر لەسەرەتای نەوەدەکانەوە لە کۆمۆنی تێبی دەستی پێکردووە و  هەر لێرەش بوو باوکی سەرەکوەزیران بریونۆ  فرێدریک ڕەنفێڵدت ژیانی سیاسی خۆی دەستپێکرد، هەر کۆمۆنی تێبی وەک نموونەیەکی بچووکراوەی سوید دەهێنرێتەوە  کە گەر وڵات بدرێتە دەست پارتی ڕاستڕەوی مۆدێراتەکان چی بەسەر سوید دێنن. پرسیارێکی تر ئەوەیە کە ئاخۆ خەڵكی تێبی خۆیان ڕایان بەرامبەر بەتایبەتکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان چییە؟ 

- کارێکی زۆر باشە، چونکە ئەو خزمەتگوزاریییانەی بەساڵاچووان کە سەر بەکۆمۆن بەڕێکۆپێکی ناچیتە پێش و کارمەندانیان لەکاتی ئیشا هەر وەستاون جگەرە دەکێشن. ئەمە ڕای یەکێک لە دانیشتوانی تێبییە. بەڵام بەلای لێنارت ئەندەرشۆنەوە ئەمە بڕیارێکی شیتانەیە کاتێک پارە نیە بۆ بودجەی کۆمۆن کەچی خزمەتگوزارییەکان دەدرێتە دەست لایەن و کۆمپانیای تر گوایا ئەوان هەرزانتر بەرێوەی دەبەن.

جا پرسیارەکە ئەوەیە دەکرێت هەمان خزمەتگوزاری بە داراییەکی کەمتر و بەهەمان کوالیتی پێشکەش بکرێت، بەڵێ دەکرێت بەڕای توماس نیلسۆنی مۆدێرات بەرێوەبەری نوێنەرایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان لە تێبی.

- چوار هۆکار هەن کە گەرەنتی خزمەتگوازری باش بە نرخێکی هەرزان دەکەن، شێوازی دابەشکردنی مووچە جیاوازە، سەعاتەکانی کار لە ماوەی هەفتەیەکدا جیاوازە و دەکرێت کارمەند بە سەعات دابمەزرێنیت هەروەها خزمەتگوزاری زیادەش بە پارەکەی زیاتر دەفرۆشرێتەوە.

بەڵام گەر وا بکرێت مانای ئەوەیە کە هەلومەرجی کارمەندان خراپ دەبێت و لەسەر حسابی چۆنییەتی خزمەتگوزارییەکان دەبێت. بەڕای کۆننی فوگەلستریۆمی سۆسیالدیموکرات لە لیژنەی ڕاوێژکاری ئۆپۆزسیۆن کە دەڵێت ئەو پیرانە جگە لە خزمەتگوزاری پێویستییان بە هاوەڵێکیشە بەڵام کارمەندان بەهۆی کار و سترێسی زۆرەوە فریای ئەوە ناکەون و خۆشیان سترێس دایاندەوەشێنێ، ئاخر کۆمۆنی تێبی کە خۆی دەبێتە خاوەنکار لە ناکاوا کە بۆی دەردەکەوێت خەرجی سەرمایەگوزارییەک زۆرە ئیتر بڕیاری داخستنی دەدات، یانی شتێک نییە ناوی مافی سەربەستی هەڵبژاردن بێت و ئەوە تەنها خەیاڵپڵاوە بەڕای فوگەلستیۆمی سۆسیالدیموکرات.

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".