Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرۆکی نوێی سوسیالدیموکراتان لە گفتوگۆی تلەڤزیۆنیی سەرۆکحیزبەکاندا سەرکەوتوو بوو

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 maj 2012 kl 10.05
wêne: Anders Wiklund/Scanpix

ئەم شەوی یەکشەممەی ڕابرد سەرۆکی نوێی سوسیالدیموکراتانی سوید ستێفان لوێڤێن بۆ یەکەمجار لە گفتوگۆی سەرۆکحیزبەکانی سویددا بەشدار بوو. بۆ یەکەمجاریش بوو کە چاوی بە فریدریک ڕاینفێڵد سەرۆکوەزیری وڵات و سەرۆکی پارتی مۆدیڕات دەکەوت. هەر کە گفتۆکە کۆتایی پێهات راینفێڵد بە ڕەشبینییەوە گوتی من پێم وانییە بە هاتنی لوێڤێن سیاسەتی سوسیالدیموکراتان ڕوونتر بووبێتەوە.

ـ نا، ناکرێ وا بێژین. باجی داهات لە چ ئاستێکی مووچەدا دەبێ زیاد بکرێ؟ ئایا ئیمکانی ئەوە دەدبێ کە حکوومەتی سەوزوسوور ناوەندێکی نوێی وزەی ئەتۆمی چی بکات؟ هەندێ پرسیاری وا هەبوون کە وەڵامی زۆر جودا و لێکدوورمان لێ بیستن.

ڕێک لە پرسی  وزەی ناوکیدا گفتوگۆکە زۆر گەرم داهات. فریدریک راینفێڵد و هاوپەیمانانی راست هێرشیان کردە سەر ستێفان لوێڤێن کە پێشتر وەک سەرۆکی سەندیکای (IF Metall) لایەنگری لە دانانی ریاکتۆری نوێی ناوکی دەکرد بەڵام ئێستا وەک سەرۆکحیزب هێڵی بڕیارلێدراوی پارتییەکەی دەپارێزێ و دەیەوێ گشت ناوەندە ئەتۆمییەکانی وڵات هەڵوەشێنرێنەوە.

ـ راینفێلد لێی پرسی باسە سەورەکییەکە بکە ستێفان لوێڤین، لەسەر وەزی ناوکی چۆن دەفکریت؟ لوێڤێن گوتی: ئێمە بڕیارێکی ئاشكرای حیزبیمان هەیە کە لە کۆنگرەدا پەسند کراوە ئەویش ئەوەیە کە هێزی ناوکی دەبێ هەڵوەشێنرێتەوە بەڵام هەرگیز نە ئەو کاتەی پێشەسازیی وڵات هەڵنەسووڕێن و لە چالاکی بکەوێ.
رایفێڵد گوتی: یانی چی؟ دەکرێ ریاکتۆرێکی نوێی ناوکی دابنرێ؟ وەڵامی ئەو پرسیارە سەرنجڕاکێشە بدەرەوە!

ستێفان لوێڤێن خۆی لە شێوەی دێباتکردنەوەی ڕازی بوو و بەپێچەوانە‌ی بۆچوونی ڕاینفێلد پێی وابوو زۆریش بە ئاشکرا قسە و بۆچوونەکانی دەربڕیوە.

ـ من پێم وایە بە ئاشکرا قسەکانی خۆمم گوت و جیاوازیی نێوان سیاسەتی سویدم ڕوون کردەوە و ئەمە خاڵێکی گرنگە. ئێمە حوکوومەتێکمان هەیە کە بەم ڕێژە زۆرە بێکارییە ڕازییە و پێی وایە هەموو شتێک کە دەکرێ بیکەی کردوویانە. کەچی ئێمە سیاسەتێکی زۆر ئاشکرا و زۆر چالاکی بازرگانیمان هەیە و سیاسەتێکی گەلێ چالاکتری پەروەردە کە دەتوانێ کار بۆ خەڵک بقوڵقێنێ.

سیاسەتی بازاڕی کار و بەتایبەت پرسی بێکاریی گەنجان بابەتێکی گەلێ گەرمی ئەم گفتوگۆیە تلەڤزیۆنییە بوو. سەرۆکی پارتی لیبرال، یان بیۆرکلوند رەخنەی لە ستێفان لوێڤێن گرت کە سیاسەتی فێرگەی سوسیالدیموکراتان دەبێتە هۆی زێدەبوونی ڕێژەی بێکاری.

ـ ئەو سیاسەتەی کە دەڵێ با هەموو نەوجەوانێک دەرسی مامناوەندی تەواو بکا و بگاتە ئاستی زانکۆ، ئەوەیە ڕێژەی بێکاریی گەنجانی وا بەرز کردۆتەوە.

ستێفان لوێڤێنی سوسیالدیموکرات لە وەڵامی یان بیۆرکلوندی لیبرالدا گوتی تۆ تەنیا بە دانانی چینی دووهەم مەترسیت دروست نەکردووە، تۆ هاتووی و چینی سێهەمیشت داناوە. ڕێژەی گشتی بێکاریی گەنجان ئێستا ٢٥ لەسەدە. بۆ گەنجانی بەبێ دیپلۆمی ناوەندی ئەمە ٤٠ لەسەدە. ئەوان ئەوەندەی دیش لە بازاڕی کار دوور کەوتوونەتەوە.

ستێفان لوێڤێن رەخنەی لە حوکوومەت گرت کە بێکاری بە جیددی ناگرێ. ڕاینفێڵدیش ڕەخنەی لێ گرت کە سوسیالدیموکراتان خاوەنی هیچ پێشنیازێکی کاکڵکراو نین.

ڕاینفێلد گوتی ڕوونی بکەوە کە بزانین چۆن دەتانەوێ ئێوە باجی ٥٥٠ هەزار کەسی ژێر ٢٦ ساڵ کە کار دەکەن دوو هێندە بکەن؟ بۆمان روون بکەوە بزانین چۆن کاری نوێ دەخوڵقێنی؟ چۆن باجی ناراستەوخۆ ـ مۆمس ـ ی ریستوورانەکان کە دوو هێند ببێ دەتوانێ کار بۆ گەنجان بخوڵقێنێ، بەتایبەت ئەو گەنجانەی لەدەرەوەی وڵاتەوە هاتوون و دەیانەوێ لە ڕیستووراناندا کار بکەن؟ ڕوونی بکەوە کە نیوەکردنی قەرەبووی خانووبەرەسازیی ناودێر بە رووت چۆناوچۆن دەبێ؟

لوێڤێن لە وەڵامدا گوتی:
تۆش وەک من باش دەزانی کە ئەو سیاسەتەی ئێوە ئاژووتووتانە ئێمە خستۆتە ئەو بارە ناهەموارەوە. ئێمە ئێستا ٤٠٠ هەزار کەسی بێکارمان هەیە. ئەوە ش لەسای سیاسەتی خاوێنی ئەفسانەئاسای ئێوەوە.

زوربەی ئەو شیکارانەی ڕادیۆ سوید قسەی لەگەڵ کردوون پێیان وا بووە کە ستێفان لوێڤێن لە یەکەم دێباتی تلوڤزیۆنیی خۆی لەگەڵ سەرۆکحیزبەکانی وڵاتدا، سەرکەوتوو بووە.

یەکیان ئاننا دالبەری سەرۆکی سەروتارنووسانی ڕۆژنامەی نادەستەبەری لیبرالی ئێکسپرێسنە کە دەڵێ ئەو لەم بەرنامەیەدا لەچاو وتاردانەکەی یەکی ئەیاریدا زۆر سەرکەوتووتر بوو. هەڵبەت ئەو سەرەتا بۆی زەحمەت بوو بێتە ناو باسەکانەوە و پێویستێتی زۆرتر بخوێنێتەوە و شارەزا بێت. شتی دیکەشی هەبێ باسی بکات نەک هەر کار. با هێندە دەست بەتاڵ نەبێ!

دانیەل سوهونێن سەرنووسەری گۆڤاری تیدن سەر بە سوسیالدیموکراتان دەڵێ ئەوەی لوێڤێن هەوڵی دا حیزب بەرەو ناوەڕاست ببات بەتایبەت لە پرسی  خانوو و کەش و ئاواکردنی سویدێکی بەهێز، وا دەکا کە خەڵکێکی زیاتر ڕوو لە حیزبی چەپ بکەن.

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".