Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دادگاییکردنی نیشانەگرەوەکەی مالموێ دەستی پێکرد

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 maj 2012 kl 10.11
Peter Mangs Foto: Scanpix

دادگای مالمیۆ ئەمڕۆ سەعات دوانزە ئەو تاوانەی ڕاگەیاند کە گومانلێکراو پێتەر مانگس ناسراو بە نیشانەگرەوەکەی مالمیۆی لەسەر دادگایی دەکرێت، گومانی سێ کوشتن و دوانزە هەوڵی کوشتنی دیکە لەنێوان ساڵانی 2003 بۆ 2010 هەروەها گومانێکی تر خۆئامادەکردنە بۆ ئەنجامدانی تاوانێک و دوو حاڵەتی هەڕەشەی توند و زیانگەیاندن.  

- دەتوانم بڵێم کە وێنەیەکی ڕوونمان بۆ دەرکەوتووە کە بەڵێ بێشک گومانلێکراو پلانی بۆ کاری کوشتنەکانی داناوە. بیۆرییە خیۆهۆلم بەڕێوەبەری چالاکییەکانە لە پۆلیسی تاوانکاریی هەرێمی سکۆنێ.

ئەو کەسەی خیۆهۆلم باسی لێدەکات پێتەر مانگس ئەو پیاوە چل ساڵانەیەیە کە بە نیشانەگرەوەکەی مالمیۆ ناسراوە و ئەمڕۆ سەعات دوانزە دادگای مالمیۆ ئەو تاوانەی ڕاگەیاند کە گومانلێکراوی لەسەر دادگایی دەکرێت، گومانی سێ کوشتن و دوانزە هەوڵی کوشتنی دیکە لەنێوان ساڵانی 2003 بۆ 2010 هەروەها گومانێکی تر خۆئامادەکردنە بۆ ئەنجامدانی تاوانێک و دوو حاڵەتی هەڕەشەی توند و زیان گەیاندن. 

 مانگس ئەو تاوانانەی لە ماوەی حەوت ساڵدا ئەنجام داوە تا پێش ساڵ و نێوێک لەمەوبەر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا. ئەو کەسانەشی کردبوونیە نیشانە خەڵکی بەڕەگەز بیانی بوون و پلان بۆداڕێژراو بووە بەڕای پۆلیس کە یەکەم جارە ئاماژە بەو زانیاریانە دەدات چونکە پێشتر پێیان وابوو کە قوربانییەکان بە ڕێکەوت بەرکەوتبوون.  

پۆلیس دەڵێن لە هەندێک لە هەوڵی کوشتنەکاندا ڕەنگە بە ڕێکەوت کەسانی بیانی پێیوە بووبن بەڵام زۆربەیان زۆ بە وردی پلانیان بۆ داڕێژراوە. بەڵێ ئێستا زانیارییەکی وردوو قوڵترمان سەبارەت بە تاوانەکان دەست کەوتووە و وێنەیەکی ئاشکراشمان سەبارەت بە هەڵسوکەوت و کاری گومانلێکراو کەوتۆتە دەست.

ساڵی 2003 گومانلێکراو یەکەم تاوانی کوشتنی ئەنجام داوە ئەمە هەر شەش مانگ دوای ئەوەی مۆڵەتی مافی هەڵگرتنی چەکی وەر گرتبوو. پێش دوو ساڵ لەمەوبەریش لەگەڵ دووبارە بوونەوەی ڕووداوەکانی کوشتن لە مالمیۆ پۆلیس کەوتنە گومانی ئەوەی کە شتێکی نا ئاسایی لەو ڕووداوانەدا هەبوو تا لەگەڵ بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان پۆلیس گەشتنە ئەو باوەڕەی کە ئەو ڕووداوانە لەلایەن هەمان کەسەوە ئەنجام دراون. ئەو بەرلێکۆڵینەوانە گەشتوونەتە زیاد لە 30 هەزار لاپەڕە و ئەمڕۆ بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێن.

- ئەمە گەورەترین دۆزە تا ئێستا ئەزموونم کردبێت، بیۆریە خیۆهۆلم دەلێت دۆزێکی ئاڵۆزەوە کە چەند تاوانێک لە ماوەیەکی دورودرێژدا لە خۆ دەگرێت. ئەوی ئێستاش  پۆلیس پێی گەشتووە نیشانەگرەوەیەکی لێهاتووی بە پلانە کە بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی  لە تاریکیدا ئەنجامی داون. پرسیار ئەوەی کە گەر ئەو نیشانەگرەوەیە دەستگیر نەکرایە چی ڕووی دەدا؟

- وا هەست دەکەم کە لە تاوانەکانی  بەردەوام بوایە ئەوە ئیحساسی تایبەتی خۆمە کە بەڵێ گەر دەستگیر نەکرایە بەردەوام دەبوو خیۆهۆلم دەڵێت.   

تا ئێستاش گومانلێکراو نکوڵی لە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە دەکات وبەرکەوتووانیش ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی ئەم دادگاییەیان دەکرد، بەڵام زۆربەشیان پاش تەقەلێکردنیان ژیانیان بەتەواوەتی گۆڕاوە، ئەوەی کە نەخۆشنوسکراوە یان ئەوەی کە خەوی لێناکەوێت، ئەوانەشی کە کارەکانیان لەدەست داوە هەشن کە ناچاربوون بگوێزنەوە.

-عەلی یەکێک لەو بەرکەوتوانەیە کە لەکاتی وەرزشکردندا نیشانەی لێگیراوەتەوە و دەڵێت ئەو ڕووداوە بۆتە مۆتەکە و هەموو ڕۆژ لەگەڵمایە، من مردنم بە چاوی خۆم بینی و هەرگیز بیرم ناچێتەوە.

ئەوەی کە پرسیارە ئاخۆ کەسوکاری قوربانیان و ئەوانەی کەوتوونەتە بەر هەوڵی کوشتنی نیشانەگرەوەکە وەڵامی ئەو پرسیارەیان دەدرێتەوە کە ئاخۆ بۆ دەکرانە نیشانە؟ 

-  ئەگەر ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەو تاونانە هەبێت زۆر ترسناکترە لەوەی کە روونکردنەوەیەک نەبێت ئەو دادگاییەش تۆقاندوومی یانێت پارشۆنی دایکی ترێز ڤێست پارشۆن دەڵێت کە ئێوارەیەکی مانگی ئۆکتۆبەری 2009 ببوە قوربانی نیشانەگەرەوەکەی مالمیۆ.

 بەڵام یەکێک لەو سێ پارێزەرەی کە دۆزی بەرکەوتووانی نیشانەگرەوەکەیان لەبەردەستایە ئەندریاس بیۆرکمانە کە دەڵێت زۆر لەو قوربانیانە گرنگە بۆیان بزانن  کە بۆچی ئەوان بوونە نیشانە و گەر لەگەڵ ئەندەرش برێڤیکی نەرویج بەراوردی بکەین ئەوەی کە هەمووان لە خۆ دەپرسن ئەوەیە کە گەر کەسێک ئەو تاوانە گەورەیە ئەنجام بدات دەبێت بەجۆرێک نەخۆش بێت، بەڵام پرسیار ئەوەیە کە ئایا دەبێت کەسێک نەخۆش بیت بۆی تاوانی وا ئەنجام بدات؟

هەر ئەمڕۆ دەرکەوت کە یەکێک لەو چوار نوێنەرەیاساییانەی لە دادگاییەکەدا بەشدار دەبن دەبێت ئەو دۆزە جێبهێڵێت چونکە ئەو لە ڕادیۆیەکی ناوچەیی وەک لێکۆڵەوەر لە خاوەن کێشەکان دەرکەوتووە واتا لە بێلایەنی کارەکی لایداوە و هەر بۆیە کەسێکی تر لەبری دادەنرێت.  

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".