Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

باکتریا سەرسەختەکان لە سوید یەکجار زۆر بوون

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 maj 2012 kl 10.06
HZI/Håkan Lindgren/Scanpix

ژمارەی ئەو نەخۆشانەی تووشی باکتریای سەرسەخت دەبن کە لەبەرامبەر دەرمانی دژەهەو ـ واتا ئانتی‌بیووتیک ـ دا خۆڕاگرن هەر دێن و زۆر دەبن. گەورەترین گرفت لەم ناوەدا ئەوەیە کە هەندێ لەم باکتریایانە ئانزیمێک لە خۆ دەدەنە دەر بە ناوی (ESBL) کە ئانتی‌بیووتیکەکان دادەڕزێنێ و لە نێو دەبا.

بە پێی دوایین ئاماری ساڵانەی دامەزراوەی بەرگری لە نەخۆشییە درمییەکان، بەهاری ئەمساڵ ٥٦٦٦ کەس لە سوید تووشی ئەم گرفتە بوون.

هەروەها نەخۆشیی ناودێر بە نەخۆشخانەش (MRSA) ئەم بەهارە زۆر زیاد بووە و ئەوەی جێی سەرسوڕمان بوو ئەوە بوو کە زوربەی ئەوانەی تووش بووبوون، نەخۆشییەکەیان لە دەرەوەی نەخۆشخانەوە گرتبۆوە، واتا لە ناو کۆمەڵگا و بەشێوەی زۆر ئاسایی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".