Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

داوای پاککردنەوەی قەرز زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 20 juli 2012 kl 14.47
foto: Scanpix

ژمارەی ئەو کەسانەی داوای پاککردنەوەی قەرزەکانیان دەکەن (skuldsanering) لەم چەند ساڵەی دواییدا زیادی کردووە، تەنها ئەمساڵ نزیکەی 4800 کەس بەرامبەر بە نزیکەی 4000 کەس ساڵی پار ئەم داوایەیان ناردبوو. ئەم زیادبوونە چەند هۆکارێکی هەیە بۆ نموونە دۆخی کەمبرەوەی بازاڕ (Lågkonjunktur) ، زیادبوونی ئاگاداریی خەڵکی لەو داواکارییە و گۆڕینی ڕێساکان لە ساڵی پاردا کە بەو پێیە قەرزەکەت هەرچەندێک بێت مافی داواکردنی پاکبوونەوەت لێی هەیە.

لێنا بێککەر بەرپرسی چالاکییە لە دەستگەی کۆکردنەوەی پارەی دەوڵەتی، دەباغە (kronofogden).

-  ئەوەی ئێمە دەیبینین زیادبوونێکی یەکجار زۆری داواکانە بۆ پاکبوونەوە لە قەرز لێنا بێککەر دەڵێت تەنها لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەوە داوایانە بەراورد بە پار لەسەدا 20 زیادی کردووە. ئەم زیادبوونەش فشارە بۆ دەستگەی دەباغە و بۆ فریاکەوتنی ئەو ژمارە زۆرە داوایە پێویستیان بە کارمەند و دارایی زیاترە.

بەپێی لێنا بێککەر لەسەدا 70 ی داواکانی پاکبوونەوە لەقەرز پەسەند دەکرێن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".